گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سولفەیان پێ دەدرێت

کازمى: زەوى بەسەر هاوڵاتیانى شایستەدا دابەش دەکەین

2021.06.09 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى: زەوى بەسەر هاوڵاتیانى شایستەدا دابەش دەکەین

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، بێ جیاوازى و دەستوەردان پارچە زەوى بەسەر هاوڵاتیانى شایستەدا دابەش دەکرێت و بۆ کردنى بە یەکەى نیشتەجێبوونیش سولفەیان پێدەدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە میانەى کۆبوونەوەیى ئاسایى ئەنجومەنى وەزیراندا، مستەفا کازمى (9ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاندووە، بەمنزیکانە لەڕێگەى ئەپێکى ئەلیکترۆنییەوە ناوى ئەوانە تۆمار دەکرێت کە شایستەن بە وەرگرتنى زەوى، بۆ ڕێگریکردنیش لەهەر ساختەکارییەک ئەو ئەپە بەکاردەهێنرێت هەروەها بۆ چەسپاندنى دادپەروەرى لە دابەشکردنەکەى.


ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، کارى لە پێشینەى دابەشکردنى زەوى بەسەر هاوڵاتیاندا بەپێى شایستە و خاڵەکانیان دەبێت بێ ئەوەى چینێک بەسەر چینێکى تردا بسەپێنرێت و هەروەها هیچ جۆرە دەستوەردانێکیشى تێدا ناکرێت.


کازمى باسى لەوەش کردووە، کاریش دەکرێت بۆ وەرگرتنى قەرز لە بانکەکان بۆ ئەوانەى کە زەوییەکە وەردەگرن بۆ ئەوەى بکرێت بە یەکەى نیشتەجێبوون.

 

سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەوەشى خستووەتە ڕوو، هەموو ئەو پڕۆسەیە بە یاسا ڕێک دەخرێت لە چوارچێوەى پلانى ئاوەدانکردنەوە و گەشەدان بەژێرخانى ئابوورى بۆ ئەوەى لەو کارانە هیچ جۆرە کارێکى نایاسایی تێدا نەکرێت.