گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

پسپۆڕێک کێشەیەکی بەکارهێنانی چالاککەری سێکسی بۆ پیاوان ئاشکرا دەکات

2021.06.08 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
پسپۆڕێک کێشەیەکی بەکارهێنانی چالاککەری سێکسی بۆ پیاوان ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ڕاوێژکارێکى نەخۆشیەکانى نێرینە و نەزۆکى و لاوازى سێکسى دەڵێت، حەبى چالاککردن لاوازى سێکسى چارەسەر نییە بۆ ماوەیەکى درێژ، بە پێچەوانەوە ئەگەر پێویست نەکات و ئەو حەبە بەکاربهێنیت ئەوا دەبێتە هۆى لاوازى سێکسى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دکتۆر یاسین فەقى، ڕاوێژکارى نەخۆشیەکانى نێرینە و نەزۆکى و لاوازى سێکسى (8ى حوزەیرانى 2021) لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا باسى لەوەکردووە، وەرگرتنى چالاککەرى سێکسى لەکاتێکدا پێویست نەبێت دەبێتە هۆى لاوازى سێکسى، دواى ماوەیەک ئەو چالاککەرانە هیچ کاریگەرییەکیان نابێت.

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، دواتر ئەو کەسە لەبرى ئەوەى لە تەمەنى 60 ساڵیدا پێویستى بە بۆرى پاڵپشتیکەر هەبێت، لە تەمەنى 40 ساڵى پێویستى دەبێت، دانانى ئەو بۆریەش واتاى ئەوەیە هیچ چارەسەرێکى دەرمانى بۆ لاوازییە سێکسییەکەى نەماوە.

 

ئەو پزیشکە جەختی لەوەشکردووەتەوە، چارەسەرى لاوازى سێکسى سەرەتایى لە ڕێگەى دانانى بۆرى پاڵپشتیکەر دەبێت، ئەویش شەش مانگ پێش هاوسەرگیرى و دەشڵێت، "حەبى چالاککردنى سێکسى ئەستەمە چارەسەرى لاوازى سێکسى بکات بۆ ماوەیەکى درێژ، چونکە ئەو دەرمانە لەگەڵ مادەیەکى ناو جەستە کار دەکات و دواى تەواوبوونى ئەو مادەیە هیچ کاریگەرییەکى نامێنێت ئەگەر حەبیش وەربگریت."