ناس کورد-
سەرۆکی فراکسیۆنێکی شیعە لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سامانی عێراقییەکان بە داپەروەرانە دابەشنەکراوە و بەشێوەیەکی بەرنامە بۆ دارێژراو بەهەدەردراوە، دەشڵێت، پشکی شێریش لەو سامانە بەر هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی کورد کەوتووە لە حکومەتی فیدڕاڵی.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەمار توعمە، سەرۆکی فراکسیۆنی نەهجی وەتەنی لەپەرلەمانی عێراق ( 8ی حوزەیرانی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە، ڕایگەیاند، "دوای پێداچوونەوە بە ژمێریاری ساڵانی ڕابردوو، بۆمان دەرکەوتووە، سامانی عێراقییەکان بەداپەروەرانە دابەشنەکراوە و بەشێوەیەکی بەرنامە بۆداڕێژاوە لەساڵانی ڕابردوودا بەهەدەردراوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " خەرجییە ڕاستەقینەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2011دا زیاتر لە 11 تریلۆن دینار بووە، لە ساڵی 2012شدا زیاتر 13 تریلۆن دینار بووە و لە ساڵی 2013دا زیاتر لە 15 تریلۆن دینار بووە" .
ئەوەش هاتووە،" خەرجییەکانی نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری ئابوری لە ساڵی 2014 نزیکەی 11 ملیار دینار بووە و خەرجییە ڕاستەقینەکانی نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری وزە هەر لەو ساڵدا زیاتر لە 3 ملیار دینار بووە".
توعمە ئاماژەی بەوەشکردووە،" خەرجییە ڕاستەقینەکانی نوسینگەی جێگری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری خزمەتگوزارییەکان لەساڵی 2014دا زیاتر لە 11 ملیار دینار بووە، خەرجییە ڕاستەقینەکانی سەرۆکایەتی کۆمار لەساڵی 2012 و 2013 نزیکەی 120 ملیار دۆلار بووە".