گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

نەسروڵا: ئێمە سوتەمەنی لە ئێران دەهێنین دەی با دەوڵەت ڕێگری بکات

2021.06.08 - 20:40
App store icon Play store icon Play store icon
نەسروڵا: ئێمە سوتەمەنی لە ئێران دەهێنین دەی با دەوڵەت ڕێگری بکات

ناس کورد-

حەسەن نەسروڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵای لوبنان لەبارەى ئەو قەیرانی سوتەمەنییەی لە لوبنان سەری هەڵداوە دەڵێت، چارەسەرکردنی کێشەی بەنزین لە لوبنان لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا ئاسانە، ئەوەش لەڕێگەی کڕینی نەوتی ئێرانییەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 8ی حوزەیرانی 2021، نەسروڵا لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا وتی، "ئۆفەرەکەى ئێران بۆ ناردنی سوتەمەنی بە دراوی لوبنانی هێشتا ماوە، بەڵام پێویستی بە بڕیارێکی بوێرانەی سیاسی هەیە."

 

دەشڵێت، "ئەگەر دەوڵەت دەستەوسان بوەستێت، ئەوە ئێمە دەچینە ئێران و دانوستانی لەگەڵ دەکەین و بەنزینی لێ دەکڕین و دەیهێنین بۆ بەندەری بەیروت، دەى با دەوڵەت ڕێگری بکات."

 

باسی لەوەشکرد، "ئێمە لە بەردەم قەیرانێکی ئابوریی گەورەداین و چارەسەرکردنی پێویستی بە چەند ساڵێک هەیە، ناکرێت چاوەڕێی ئەم دۆخە بکەین بەبێ چارەسەر، هەروەها کێشە لە زۆر بابەتی تردا هەیە."

 

حەسەن نەسروڵا ڕایگەیاند کە "تۆمەتبارکردنی حزبوڵا کە ئەو هۆکاری ئەم قەیرانەیە لە لوبنان و پشتگوێخستنی هۆکارە ڕاستەقینەکان قسەى ئەمریکا و ئیسرائیلە."

 

جەختی کردەوە کە "ناوی قۆرخکاران ئاشکرایە، بەڵام هاوار دەکەن و قسەى سیاسی دەکەن" و داوای لە وەزارەتەکان کرد "شەڕی دژی قۆرخکاری و قۆرخکاران دەستپێ بکەن." 

 

وتیشی، حزبوڵا ئامادەیە 20 هەزار خۆبەخش دیای بکات بۆ پشتگیریکردنی دەوڵەت لە ڕووبەڕووبوونەوەى قۆرخکاری.