گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

خوشک و برایەک لە حەوزێکی ماسیدا خنکان

2021.06.08 - 19:15
App store icon Play store icon Play store icon
خوشک و برایەک لە حەوزێکی ماسیدا خنکان

ناس کورد-

لە ڕووداوێکدا لە سنوری ئاخجەلەری سەربە قەزای چەمچەماڵ خوشک و برایەکی منداڵ لە حەوزێکی ماسیدا خنکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە (سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021) بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "ڕووداوەکە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندێکی ناحیەی ئاخجەلەر ڕوویداوە و دوو منداڵ کە خوشک و برا بوون لە حەوزێکی ماسیدا خنکاون."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، " خێزانەکە کە بە ڕەگەز عەرەبن لە گوندێکی ناحیەی ئاخجەلەر کاریان کردووە و چاودێریی حەوزی ماسیی کەسێکیان کردووە، هەر لەوێش ماونەتەوە، لەکاتێکدا کە دایک و باوکیان خەوتوون، یەکێک لە منداڵەکان کەوتووەتە ناو حەوزەکە و ئەوی دیکەش بەدوایدا چووە و لە ئەنجامدا هەردووکیان خنکاون."

 

لەئێستادا تەرمی منداڵەکان کە خوشک و بران لە پزیشکی دادن و پشکنینیان بۆ دەکرێت.