گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی بخوێنەوە

هۆکاری لەکارکەوتنی زۆربەى ماڵپەڕە جیهانییەکان چی بوو؟

2021.06.08 - 18:15
App store icon Play store icon Play store icon
هۆکاری لەکارکەوتنی زۆربەى ماڵپەڕە جیهانییەکان چی بوو؟

ناس کورد-

دواى ئەوەى ژمارەیەک ماڵپەڕى گەورە لە تۆڕى ئینتەرنێت کێشەیان بۆ دروستبوو، کێشەکە چارەسەر کراو و ئەو ماڵپەڕانە دەستیان کردەوە بەکار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى تۆڕى هەواڵیی BBC (8ى حوزەیرانى 2021)، ژمارەیەک ماڵپەڕى گەورەى وەک ئەمازۆن، ڕێدیت و تویچ بۆ ماوەیەک لەکار کەوتن، هەروەها ماڵپەڕى حکومەتى بەریتانیش بەهەمان شێوە یەکێک بوو لەوانەى لەکارکەوتن.

 

ئەوەش هاتووە، هەروەها ماڵپەڕەکانى فاینانشیاڵ تایمز، گاردیان، نیویۆرک تایمز، سی ئێن ئین و چەندین ماڵپەڕى تریش لەکار وەستان و لە سەرجەمیاندا یەک نامەى پیشان دەدا ئەویش "هەڵەى 503، خزمەتگوزارییەکە بەردەست نییە" بوو.

 

بەپێى ڕاپۆرتەکە، کێشەکە لەلایەن ماڵپەڕى "فاستلى"ەوە بوو کە خزمەتگوزارى تۆڕ پێشکەشى ئەو پێگانە دەکات، ماڵپەڕەکە لاى خۆیەوە بڵاویکردووەتەوە کە کێشەکە لە تۆڕى گەیاندنى جیهانى CDNەوە بووە و دەستیان کردووە بە چارەسەرکردنى.

 

سەرجەم ئەو پێگانەى تووشى کێشە بوون، لە ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و بەریتانیا و چەند ناوچەیەکى دیارى کراوى ئەوروپا بوون، ھەروەها "خزمەتگوزارى پەیپاڵ، ماڵپەڕى بى بى سى، ئێچ بى ماکس و ڤیمیۆ"ش لەناو ئەوانەدا بوون کە وەستان.