گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە دەست بەسەر چیدا گیراوە؟

ئارایشتگایەکی سلێمانی هەندێک دەرمانی بەکارهێناوە سالی 2012 بەسەرچووە

2021.06.08 - 18:04
App store icon Play store icon Play store icon
ئارایشتگایەکی سلێمانی هەندێک دەرمانی بەکارهێناوە سالی 2012 بەسەرچووە

ناس کورد- 

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی بڕێكی زۆر پێداویستی جوانكاری ماوه‌ به‌سه‌رچوو، قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئارایشتگای ڕێشمای لە گەڕەکی کانی با داخست، کە بەشێک لەو دەرمانانەی دەستیان بەسەرداگیراوە ماوەی بەسەرچوونیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتی لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی (سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021)به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بوون و به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر پێداویستییه‌كانی جوانكاری ماوەبەسەرچووی خانمان له‌ شوێنه‌كەیاندا، لیژنه‌كه‌ ئارایشتگای ڕێشما له‌ گه‌ڕه‌كی كانی با_ی شاری سلێمانی داخست. 

 

راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌ی رونكردووه‌ته‌وه‌، "له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ ئارایشتگای ڕێشما، له‌گه‌ڵ سه‌رپێچیكردن له‌ رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی، لیژنه‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ر (127) پارچه‌ ئارایشتدا گرتووه‌ كه له‌ ساڵه‌كانی (2012 و 2013 و 2014)ـه‌وه ماوه‌ی به‌كارهێنانیان به‌سه‌رچووه‌، به‌ڵام‌‌ خاوه‌نه‌كه‌ی بۆ جوانكاری خانمان به‌كاریهێناوه‌‌." 

 

جگە لە ئارایشتگای ڕیشما، هەر ئەمرۆ لیژنەکەی قائیمقامییەتی سلێمانی ئارایشتگای نمونەیی لە سلێمانی داخست کە بەهەمانشێوە دەرمانی ماوەبەسەرچووی بەکارهێناوە. 

 

لیژنەی ئارایشتگاکانی قائیمقامییەتی سلێمانی دەڵێت، "به‌شێكی زۆری ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌ دروستكردنی جوانكارییه‌كاندا به‌كارده‌هێنرێت پێكهاته‌ كیمیاییه‌كانه‌،‌ له‌كاتی به‌سه‌رچونیدا پێكهاته‌كه‌یان ده‌گۆڕێت بۆ ماده‌ی زیانبه‌خش و به‌پێی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی زیان به‌ته‌ندروستی و پێستی به‌كارهێنه‌ره‌كان ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانییه‌وه‌ به‌رده‌وام چاودێری شوێنه‌كان ده‌كرێت و رێگری له‌ ساغكردنه‌وه‌ی ماوه‌به‌سه‌رچووه‌كان ده‌گرێت و سه‌رپێچیكاران روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه‌." 

 

ئەوەش هاتووە، "لیژنه‌ی ئارایشتگاكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ خانمان ده‌كات له‌كاتی سه‌ردانتان بۆ ئارایشتگاكان و هه‌مو ئه‌و شوێنانه‌ی جوانكاری تێدا ده‌كرێت، به‌وریاییه‌كی زیاتره‌وه‌ ئاگاداری ئه‌و ئارایشتانه‌ بن بۆتان به‌كارده‌هێنرێت، له‌كاتی هه‌بونی سكاڵا یان پێدانی زانیاری به‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی و لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان، په‌یوه‌ندی به‌ مۆبایلی ژماره‌ (07708677777)ـه‌وه‌ بكه‌ن."