گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەفین دزەیی: نەموتووە تورکیا لە بڕینەوەى دارەکان ئاگاداریان کردووینەتەوە

2021.06.08 - 17:45
App store icon Play store icon Play store icon
سەفین دزەیی: نەموتووە تورکیا لە بڕینەوەى دارەکان ئاگاداریان کردووینەتەوە

ناس کورد-

فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەتی هه‌رێمی كوردستان روونکردنەوەیەکی سەبارەت قسەکانی سەفین دزەیی لەبارەی پرسی بڕینەوەی دارەکانی هەرێم لەلایەن تورکیاوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ناوبراو بەهیچ شێوەیەک نەیوتووە،  " تورکیا لە بڕینەوەى دارەکان ئاگاداریان کردووینەتەوە''.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، " بە داخەوە لەم چەند رۆژەى رابردوو لە پەراوێزى دیمانەیەکى  سەفین دزەیی، بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لەچەندین ماڵپەر و هەژمارەکانى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ئەنقەست و بە بەرنامە راستى قسەکانیان شێواندوە بە نیوەچڵى بڵاویان کردەوە بۆ بەلاڕێدابردنى راى گشتى."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لە دیمانەیەکدا لەگەڵ بەشى کوردى دەنگى ئەمریکا وەڵامى هەموو ئەو چەواشەکاریانەى داوەتەوە کە ماوەیەکە لە هەندێ کەناڵى میدیایی دژى هەڵوێست و سیاسەتى حکومەتى هەرێم بڵاودەکرێنەوە، بەڕێزیان تەواوى راستییەکانى روونکردۆتەوە، بەڵام بە داخەوە جارێکى دیکە دەقى قسەکانى ناو دیمانەکەیان دەستکارى کردووەتەوە و بە ناوى دەنگى ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سه‌فین دزه‌یی لە هیچ شوێنێ نەیگوتووە " تورکیا لە بڕینەوەى دارەکان ئاگاداریان کردووینەتەوە'' بەڵکو دەڵێت "لایەنى پەیوەندیدار لە حکومەتى هەرێم ئاگاداریان کردینەوە کە حاڵەتێکى ئاوا لە ناوچە سنووریەکان هەیە"، لە دیمانەکەشدا  دەڵێت، " بە دڵنیاییەوە ئەوە کارێکی زۆر زۆر ناڕەوا و ناپەسەند و دوورە لە هەموو عورف و عاداتی دیپـلۆماسی و دراوسێتی و بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە و ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان بە چەندین ڕێگای تایبەت و فەرمی ئاگاداری لایەنەکانی تورکی کردووەتەوە."

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " بە داخەوە بەهۆى ئەو پەرتەوازەییەى لەنێو کایەى میدیاى کوردیدا هەیەو بەهۆى ئەو ئازادییە رەهایەى لە هەرێمى کوردستان بۆ میدیاکاران فەراهەم کراوە، هەندێ کەس و دەزگاى راگەیاندن دەرفەتەکەیان قۆستۆتەوە بۆ ئەوەى راستییەکان لە رێگەى دەزگاکەیان و سۆشیال میدیا بشێوێنن."