گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کوردستان؛ کچێکی گەنج بە دەستی دەستگیرانەکەی سوتێندرا و گیانی لەدەستدا

2021.06.08 - 17:24
App store icon Play store icon Play store icon
کوردستان؛ کچێکی گەنج بە دەستی دەستگیرانەکەی سوتێندرا و گیانی لەدەستدا

ناس کورد-

کچێکی خەڵکی شاری سەقز لەکاتێکدا لەگەڵ دەستگیرانەکەی لە سەفەر بوون، بەڵام بەهۆکارێکی نادیار، بەدەستی دەستگیرانەکەی و هاوڕێیەکی سوتێنرا و دوای چەند ڕۆژێک تەرمەکەی دۆزرایەوە و بکوژەکەش دەستگیر کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو (سێشەممە 8ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی کچێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی  "گوڵاڵە (نگین) شێخی"ی تەمەن 26 ساڵ لە ڕێگای سەقز بۆ سنە دۆزرایەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، گوڵاڵە شێخی یاسای خوێندووە و ماوەی دوو هەفتەیە لەگەڵ دەستگیرانەکەی بە ناوی (ک، ز) کە کوڕە خاڵی خۆشی بووە چوون بۆ سەفەر، بەڵام چەند ڕۆژێک پێش ئێستا دەستگیرانەکەی نگین تەلەفۆنی بۆ بنەماڵەکەی خۆی کردووە و وتوویەتی، " نگینم کوشتووە و تەرمەکەیم لە ڕێگای سنە بۆ سەقز شاردووەتەوە."

 

ئەوەش هاتووە، "لەدوای پەیوەندییەکە، چەند ڕۆژێکە خەڵک و ناوەندە پەیوەندیدارەکان لە هەوڵدا بوون بۆ دۆزینەوەی تەرمی نگین کە دواجار ئەمڕۆ و دوای دەستگیرکردنی بکوژەکە (دەستگیرانی نگین) لە ئاستارا، تەرمەکەی لە کاتێکدا بە تەواوەتی سووتابوو، دۆزرایەوە."

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ئەو ڕێکخراوە مرۆییە، " دەستگیرانەکەی نگین لەگەڵ هاوڕێیەکی بە چوار لیتر بەنزین ئاگریان تێبەرداوە و دواتر تەرمەکەیان شاردووەتەوە."

 

تەنها لەم هەفتەیەدا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێنج ژن لە شارەکانی سەقز، کرماشان، ئیلام و دەڕەشار بە دەستی کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون کە چوار کەسیان بە دەستی هاوژین یان دەزگیرانەکانیان کوژراون.