گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تاوانێک میسان دەهەژێنێت

پیاوێک دەستدرێژى کردە سەر کچێکى دەرۆزەکار و دواتر خنکاندى

2021.06.08 - 15:37
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێک دەستدرێژى کردە سەر کچێکى دەرۆزەکار و دواتر خنکاندى

ناس کورد-

 

ئاژانسی هەواڵگری و لێکۆڵینەوەکانی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان لەپارێزگای میسان لەباشوری عێراق دەستگیرکردووە کە لەکۆتاییەکانی مانگی ڕابردوودا دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر کچێکی دەرۆزەکار و دواتر کوشتوویەتی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسەکە ( 8ی حوزەیرانی 2021) لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە ڕایگەیاند "لەبەرواری 21 مانگی ئایاری رابردوو لە گەڕەکی حسێنی سەر بەناوەندی شاری عیمارەی پارێزگای میسان تەرمی کچێک بەفڕێدراوی دۆزراوەتەوە کە دواتر دوای پشکنین و وەرگرتنی زانیاری ورد، دەرکەوتووە پێش کوشتنی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر".

 

ئاماژەبەوەشکراوە، دوای پێکهێنانی لیژنەیەکی لێکوڵینەوە بۆ تاوانەکە، کارمەندانی دەزگای هەواڵگریی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، توانیویانە لەماوەی ( 48) کاتژمێردا ئەنجامدەری تاوانەکە دەستگیربکەن.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەنجامدەری تاوانەکە لەکاتی لێکوڵینەوەکاندا دانی بە تاوانەکەیداناوە و ئەوەی ئاشکراکردووە کە کچە دەرۆزەکار بووە و ئەویش هەلی قۆستووەتەوە و دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر، دواتر لەترسی ئاشکرابوونی تاوانەکەی خنکاندوویەتی و تەرمەکی لەگەڕەکی حسێن شاری عیمارە فڕێداوە.