گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دزەکردنى وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەکانى ناو ئایفۆنەکەى ژنێکى کردە ملیۆنێر

2021.06.08 - 15:24
App store icon Play store icon Play store icon
دزەکردنى وێنە و ڤیدیۆ تایبەتەکانى ناو ئایفۆنەکەى ژنێکى کردە ملیۆنێر

ناس کورد-

 

ڕۆژنامەی" گاردیان"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای دزەپێکردنی وێنە و گرتەڤیدیۆی  تایبەتى ناو مۆبایلی ژنێک لەلایەن ناوەندێکی خزمەتگوزاری تەلەفۆنی (ئایفۆن) سەر بەکۆمپانیای ئەپڵ، کۆمپانیاکە ناچاربووە بەبڕی ملیۆنەها دۆلار قەرەبووی بکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامە بەریتانییەکە (8ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ ناچاربووە چەند ملیۆن دۆلارێک وەک قەرەبووبدات بەژنێک کەلەساڵی 2016 داوایەکی یاسایی لەسەر ناوەندی Pegatron Technology Service سەر بەکۆمپانیا ئەمەریکییەکە تۆمارکردووە بەتۆمەتی دزەپێکردنی وێنە و گرتە ڤیدیۆی ناو مۆبایلەکەی.

 

ژنەکە بەمەبەستی چاککردنەوەی مۆبایلەکەی ڕووی لەو ناوەندە خزمەتگوزارییە کردووە، بەڵام دواترتوشی شۆک بووە کاتێک وێنە وگرتە ڤیدیۆیەکانی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە.

   

لای خۆشییەوە کۆمپانیای ئەپڵ ڕایگەیاند، ئەوان بەئەمانەتەوە پارێزگاری لەداتا و زانیارییەکانی کڕیارەکانیان دەکەن و پرۆتۆکۆلی تایبەتیان واژووکردووە بۆ پاراستنی زانیارییەکانیان.

 

ڕۆژنامە بەریتانییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکەمجارنییە کۆمپانیای ئەپڵ دووچاری ڕووداوێکی لەوجۆرە بێتەوە، بەڵکو لەساڵی 2013دا ژنێک سکاڵای لەسەر کۆمپانیای خزمەتگوزاری (بست بای) سەربە کۆمپانیا ئەمەریکییەکە  تۆمارکردووە بەتۆمەتی بردنی وێنە و زانیاری ناو کۆمپیوتەرەکەی لەلایەن  کارمەندێکی بەشی هونەری کومپانیاکەوە.