گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پارێزگارە کوردەکە و پارێزگارە عەرەبەکە لەلایەن دادگاوە داواکراون

بەغدا و هەرێم لە تاقیکردنەوەی کەرکوک دەرنەچوون [تایبەت]

2019.06.16 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
بەغدا و هەرێم لە تاقیکردنەوەی کەرکوک دەرنەچوون [تایبەت]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لەگەڵ دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک، پارێزگاری پێشوی ئەو شارە لە دەرەوە گەڕایەوە هەولێر و پرسی دادگایی کردنى لە شەقامى عێراق هاتەوە بەر باس. . ناوهێنانی ئەو دوو پارێزگارە بەیەکەوە لەکاتێکدایە، هەردووکیان لە ئێستادا فەرمانی دەستگیرکردنیان بە تۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی لەلایەن دادگاوە هەیە، بەڵام تا ئێستا نەچوونەتە بەردەم دادگا و کەیسەکانیان یەکلا نەبووەتەوە. . نەجمەدین کەریم کە لەسەر پشکی کورد و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، نزیکەی حەوت ساڵ پارێزگاری کەرکوک بوو، دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەر شارەکەی جێهێشت و ڕوویکردە هەولێر، دواتر لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بە تۆمەتی بەهەدەردانی سامانی گشتی، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچوو. . لەلایەکى ترەوە ڕاکان جبورى، کە عەرەبێکی سوننە مەزهەبە، لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017ەوە بوو بە پارێزگاری بەوەکالەتى کەرکوک، بەڵام  ئەویش دوای دوو ساڵ لەمانەوەی لەو پۆستە، لە ئێستادا لەلایەن دادگای کەرکوکەوە تۆمەتبار کراوە بەوەی پارە و داهاتی گشتی بەهەدەر داوە و بەو هۆیەوەشەوە فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە. . سەرچاوەیەکى ئاگادار لە کەیسەکەى جبورى، بە ناس کوردی وت: “ڕاکان جبوری لەسەر سکاڵای دیلان غەفور، پەرلەمانتارى یەکێتى فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرچووە، بەتۆمەتى ئەوەى نزیکەى 900 ملیۆن دینار کە لەلایەن حکومەتى عێراقەوە داندراوە بۆ نۆژەنکردنەوەی ناوچە زەرەرمەندەکانى شەڕی داعش، لەلایەن پارێزگارەوە لە میوانداریی و دیوەخانە تایبەتەکەیدا خەرج کراوە.” . نەجمەدین کەریمیش لەلایەن دەستەى دەستپاکى کەرکوکەوە، تۆمەتبار کراوە بە "گەندەڵى" و لەلایەن دادگای عیراقەوە داواكراوە. . سەرەڕای ئەوەی پۆستى پارێزگارى کەرکوک بە وەکالەت بەڕێوە دەچێت، ئەنجومەنی پارێزگاش 10 ساڵە ماوەکەی بەسەرچووە و زۆربەی پۆستەکانی شارەکەش بەوەکالەت بەڕێوەدەبرێن، کەمی خزمەتگوزاری و خراپی دۆخی ئەمنی شارەکەش هەڕەشەیەکی جدین لەسەر دانیشتوانەکەی. . لەپاش پرۆسەى ئازادى و بەڕێوەبردنى کەرکوک لەلایەن یەکێتى و پارتییەوە، بە وتەى کوردانى شارەکە دابەشکارى حیزبى واى کردووە کە خزمەت بە کەرکوک نەکرێت. . خزمەت نەکردنى کەرکوک لەکاتێکدایە شارەکە یەدەگێکی زۆری نەوتی تێدایە، بەڵام ئەمە خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی بۆ خەڵکی شارەکە نەهێناوە وەک خۆیان دەڵێن، لەتیف فاتیح فەرەج، نوسەر و ڕۆژنامەنوس کە هاوکات خەڵکى کەرکوکە، تایبەت بە ناس کوردى ڕاگەیاند: "بەهۆی دابەشکاری کەرکوک لەلایەن حیزبەکانەوە، نەتواندراوە خزمەت بە خەڵکی ئەو شارە بکرێت". . ئەو نوسەرە وتیشی، لەنێوان هەردوو دەسەڵاتی عەرەب و کورددا، کەرکوک بۆتە قوربانی و ئەزموونی هەردوولاش دەریخست کە شکستیان هێناوە لە ئیدارەدان و خزمەتکردن بە خەڵکی شارەکە. . حكومه‌تی عێراق، بۆ چه‌ند ساڵێك ناردنی بودجه ‌و شایسته‌ داراییه‌كانی كه‌ركوكی ڕاگرت، بەو‌ هۆیه‌شەوه‌ شاره‌كه‌ روبه‌ڕوی كێشەی دارایی بوەوە و سەرجەم پڕۆژەكان وەستێندران، لە كانونی دووەمی ساڵی 2016شەوە حکومەتی هەرێم بڕیاریدا هەر مانگێك بڕی 10 ملیۆن دۆلار وەك پشكی كەركوك لە پترۆدۆلار بداتە ئیدارەی شارەکە. . .