ناس کورد-
ئاژانسى فرانس پرێس بڵاویکردەوە، دەیان پێگەى جیهانى لەسەر تۆڕى ئینتەرنێت لەجیهاندا لەکارکەوتوون و هۆکارەکەش تا ئێستا نادیارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئاژانسەکە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، لەکارکەوتنى ماڵپەڕەکان سەرلەبەیانى ئەمڕۆ روویداوە بەشێوەیەکى کتوپڕ، کە بەشێکیان سەر بە دەزگا راگەیاندنە جیهانییەکانن.
لاى خۆیەوە، رۆژنامەى "ئیندیپێندنت" ى بەریتانى بڵاویکردەوە، ماڵپەڕەکانى ئەمازۆن و حکومەتى بەریتانیا و "ریدیت" لەکارکەوتوون.
لەکارکەوتنەکە هەروەها پێگە هەواڵییەکانى وەک، سی ئێن ئێن، فاينانشيال تايمز، نيويورك تايمز، بلومبێرگ و گاردیانى گرتووەتەوە.