گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’سندان و چەکوش’’

کەجەکە: جموجۆڵەکانى پارتى راگەیاندنى شەڕە 

2021.06.08 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
کەجەکە: جموجۆڵەکانى پارتى راگەیاندنى شەڕە 

ناس کورد-

 

ئەندامی دەستەى بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) رایگەیاند، جموجۆڵەکانى پارتى بۆ گەمارۆدانى گەریلا راگەیاندنى شەڕە و دۆخى لەو شێوەیە قبوڵ ناکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مستەفا قەرەسوو لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ میدیاکانى پەکەکە وتى "پارتى هەوڵ دەدات هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا گەمارۆ بدات و خۆی بخاتە نێوان ناوچەکانی گەریلا و ناوچەکانی گەریلا لە یەکتر داببڕێت. لەوەدا دەبێت بە سندان و دەوڵەتی تورکیش هێرش دەکات و دەبێتە چەکوش".

 

وتیشى "ساڵی پار گەمارۆیەکی لەو شێوەیەیان ئەنجامدا. لە گارەش قەیرانێکی هاوشێوە روویدا. لەوێ شەڕ روویدا، بەڵام سنووردار بوو و دواتر ئارام بوویەوە. ئێستا بە هێرش بۆ سەر مەتینا، زاپ و ئاڤاشین ئەو هێرشەیان بەرفراوانکردووە".

 

قەرەسوو دەڵێت "ئەو هێرشە ئیدی هێرشێک نییە بۆ سەر سەنگەرێک و بەرەیەک. دەیانەوێت پەکەکە پاکتاو بکەن، ئەوە دۆخێکی  جدییە. دۆخێک نییە، کە قبوڵ بکرێت، پارتى بە هاتنی بۆ ناوچەکانی گەریلا دەیەوێت ئەو تەنگاوییەی دەوڵەتی تورک لاببات و کارێک بکات، کە گەریلا بە خۆیانەوە سەرقاڵ بکەن".

 

"پێشمەرگە بە شێوەی ئاسایی ناتوانێت لە دژی پەکەکە شەڕ بکات، بۆیە هێزە تایبەتەکانیان دەهێنن و لە ژێر سایە و پاراستنی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک دا و لە ژێر پاراستنی سیهاکاندا دەیانەوێت بەرەو پێش بێن. ئەوە بە مانای ئەوە دێت، کە پەدەکە شانبەشانی تورکیا و راستەوخۆ بەشداری شەڕ بووە".

 

بەوتەى قەرەسوو، لەو دۆخەدا هێزە سەربازییەکانی پارتى دەورووبەری گەریلا دەگرن و هەوڵی گەمارۆدانی گەریلا دەدەن. "لەو گۆڕەپانەدا هەندێک پەدەکەیی گیان  لە دەست دەدەن. ئێمە هێشتا بە باشی نازانین ناوەرۆکی راستی ئەو رووداوە چۆنە، بەڵام خۆیان هەوڵیانداوە ناوچەکانی گەریلا گەمارۆ بدەن، ئەوەش راستەوخۆ بە مانای شەڕە".