گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

ئەنجامى راپۆرتێکى ئەمەریکى لەبارەى بنەچەى سەرهەڵدانى کۆرۆنا ئاشکرا کرا

2021.06.08 - 12:17
App store icon Play store icon Play store icon
ئەنجامى راپۆرتێکى ئەمەریکى لەبارەى بنەچەى سەرهەڵدانى کۆرۆنا ئاشکرا کرا

ناس كورد-

ڕاپۆرتێکی ئەمەریکی لەبارەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا  ئاشکرای کرد، پێدەچێت ڤایرۆسەکە لەتاقیگەی شاری وهان دزەی کردبێت، بەڵام چین ئەو گریمانەیە ڕەتدەکاتەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ى ئەمەریکی (8ی حوزەیرانی 2021) بڵاوی کردەوە، ڕاپۆرتێکی تاقیگەی "لۆرنس لیفرمۆر"ی سەر بەحکومەتی ئەمەریکا ئەوەی ئاشکرا کردووە "دزەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تاقیگەیەکی شاری وهان دروستە".

 

ئاماژە بەوەش کراوە "لێکۆڵینەوەکان لەمانگی ئایاری ساڵی 2020دا دەستی پێکراوە و ئەوەی ئاشکرا کردووە کە ڤایرۆسەکە لەتاقیگەیەکی چین دزەی کردووە، بۆیە دەبێت ئەو بابەتە بەچڕی لێکۆڵینەوەى لەسەر بکرێت".

 

هاوکات وەزارەتی دەرەوەی چین لەسەر زاری" لیوبینگۆ" وتەبێژی باڵوێزخانەی چین لە واشنتۆن  تەواوی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتە ئەمەریکییەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند "ئەو بابەتە دەبێت بەهاوبەشی لەگەڵ ژمارەیەک زانایانی جیهان لێکوڵینەوەی لەسەر بکرێت، نابێت بەسیاسى بکرێت".

 

وتیشی "هەر ئەنجامێک دەبێت هاوڕابێت لەگەڵ پێوەرەکانی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و لەسەر بنەما زانستییەکان بنیاد نرابێت".

 

 وتەبێژە چینیەکە وەک تەنزێک لەبارەى هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ تۆمەتبارکردنی وڵاتەکەی  وتی "ئەو هەڵمەتەی کە لەئێستادا ئەمەریکا دژ بە چین دەیکات سەبارەت بە بنچینەی ڤایرۆسەکە زۆر لەو تۆمەتە درۆیانە دەچێت کەکاتی خۆی عێراقیان بە خاوەندارێتی چەکی کۆمەڵکوژیی تاوانبار کرد".