گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

ئایا ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە پاش دوو ساڵ ئەگەری مردنیان هەیە؟

2021.06.08 - 11:47
App store icon Play store icon Play store icon
ئایا ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە پاش دوو ساڵ ئەگەری مردنیان هەیە؟

ناس کورد-

ئەندامێکی تیمی پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا لەئەمەریکا ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کەباس لەوە دەکەن گوایە کەسی کوتراو بە ڤاکسینەکە دوای دوو ساڵ گیان لەدەست دەدات.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلی فەتوم، ئەندامی تیمە ئەمەریکییەکە (8ی حوزەیرانی 2021) لەمیانەی بەشداریکردنی لەبەرنامەی یەکێک لەکەناڵە میسرییەکان ڕایگەیاند "ئەو دەنگۆیانەی کە لەئێستادا بڵاوبوونەتەوە کە گوایە ئەو کەسانەی ڤاکسینی دژە کۆرۆنایان لەخۆیان داوە دوای دوو ساڵ گیان لەدەست دەدەن، هیچ بنامەیەکی نییە و دوورە لەڕاستییەوە و تەنها چەواشەکارییە".

 

وتیشی "بیرۆکەی فۆبیا لەڤاکسینەکان تەنها لای خەڵکی ئاسایی نییە، بەڵکو بەشێک لە پزیشکانیش ئەو جۆرە ترسەیان هەیە، هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە یەکەم جارە گەلانی جیهان لەگەڵ پەتایەکی کوشندە و مەترسیدار مامەڵە بکەن".

 

عەلی فەتوم ئاماژەی بەوەش کرد "لە سەرەتای پڕۆسەی کوتانی بەڤاکسینی کۆرۆنا کە ماوەی ساڵ و نیوێک لەمەوبەر دەستی پێکردووە، هیچ کەسێک بەهۆی ڤاکسینەکانەوە گیانی لەدەست نەداوە، تاقیکردنەوە تەختییەکان هەموو توێژەکانی گرتووەتەوە بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە و ئەنجامی زۆ باشی بەدەست هێناوە".

 

بەوتەی ئەو پزیشکە، ڤاکسینەکانی کۆرۆنا دەتوانن بەڕێژەی لە 90% بەساڵاچوان و توشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان لەمەترسی ئەو پەتا نەگریسە بپارێزن.