گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

حکومەتى هەرێم 85 ملیۆن دینارى بۆ سێکتەرى ئاو لە زاخۆ خەرج کرد

2021.06.08 - 11:35
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتى هەرێم 85 ملیۆن دینارى بۆ سێکتەرى ئاو لە زاخۆ خەرج کرد

ناس کورد-

وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزار راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بە خەرجکردنى 85 ملیۆن دینار بۆ سێکتەرى ئاو لە زاخۆ کرد.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە (8ى حوزەیرانى 2021) رایگەیاند، بەگوژمەی زیاتر لە 85 ملیۆن دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی ئاوی خواردنەوە لە قەزای زاخۆ جێبەجێ دەكرێن، كە ئەو پرۆژانە كاریگەری راستەوخۆیان لەسەر بەرزكردنەوەی ئاستی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی ئاو لە قەزاكە دەبێت.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دوای ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بە گوژمەی 85 ملیۆن و 725 هەزار دینار لەسەر 17%ی داهاتی ماوەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ، چوار پرۆژەی خزمەتگوزاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەكە بۆ قەزای زاخۆ جێبەجێ دەرێن.

 

راگەیەندراوەکە ئاماژە بە پڕۆژەکان دەکات کە بەم جۆرەن:

 

-دابینكردنی پەمپ لەگەڵ كەلوپەلی چاككردنەوەی پرۆژەی ئاوی قەزای زاخۆ (بە گوژمەی 21،500،000) دینار.

 

-چاككردنەوەی كۆمپرێسەری هەوایی بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ (بە گوژمەی 28،500،000)دینار.

 

-دابینكردنی گازوایل بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ (بە گوژمەی 16،500،000) دینار.

 

-چاككردنەوەی تۆڕی ئاو بۆ بەشێك لە گەڕەكەكانی قەزای زاخۆ (بە گوژمەی 19،225،000)دینار.