گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەروەردەى هەرێم بڕیار لەسەر ’’قەرەبووكردنەوەی خوێندن’’ دەدات

2021.06.08 - 11:23
App store icon Play store icon Play store icon
پەروەردەى هەرێم بڕیار لەسەر ’’قەرەبووكردنەوەی خوێندن’’ دەدات

ناس کورد-

 

وەزیرى پەروەردەى هەرێم رایگەیاند، لەم مانگەدا بڕیارى پێویست دەدرێت بۆ قەرەبووکردنەوەى خوێندنى بنەڕەتى و چەند میکانیزمێکیان لەبەردەستە لەو بارەیەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان حەمە سەعید ئەمڕۆ سێشەممە بە پێگەى فەرمى پارتى راگەیاند، لە ١٩ ی ٦ بە گوێرەی سیستمی تەناوب کۆتا رۆژی خوێندنی ناو پۆلە بۆ قۆناغی ١ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی، لە ٢٢ ی ٦ بۆ ئەو قۆناغانە تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی کۆتایی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ئەنجام دەدرێت، ھاوکات قۆناغی ١٢ی ئامادەیش لە ٥ ی ٦ی ٢٠٢١ وە تاقیکردنەوەی وەرزی دووەم یان دەست پێکردووە و پرۆسەکەش باش بەڕێوە دەچێت.

 

ئاماژەی بەوەشدا، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت، کە لەم مانگەدا بەڕێوە دەچێت، پرسی قەرەبووکردنەوەی زانستی و په‌روه‌رده‌یی قوتابیان یان پاڵپشتیکردنیان و بەھێزکردنی ئاستیان، بە تایبەت قۆناغی ١ و ٢و٣ ی بنەڕەتی گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.

 

وەزیری پەروەردە رونیشیکردەوە "وەزارەت چەند میکانیزمێکی لەبەردەستە کە لەو کۆبوونەوەیە بڕیاری سه‌ره‌تایی لە میکانیزمی گونجاو دەدرێت و پاشان بۆ دەوڵەمەندکردنیشی گفتوگۆ لەگەڵ بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی دەکرێت، پاش دەوڵەمەندکردنی بریاری کۆتایی لەبارەوە دەدرێت بۆ جێبەجێکردن".

 

 دەشڵێت، بەرنامەکە گشتگیر دەبێت بۆ ھەموو قۆناغەکانی خوێندن جگە لە قۆناغی ١ ی بنەرەتی ساڵی ئایندە و قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی ئێستا (ئەمساڵ)، ئەگەر دۆخی کۆرۆنا رێگریان لێ نەکات، دڵنیایی دەدەیە بەخێوکار و سەرپەرشتیارانی قوتابیان کە نیگەران نەبن لەبارەی خوێندنی لەدەستچوو.  

 

وەزیرى پەروەردە باسى لەوەکرد، ئەمساڵ زیاتر لە ١٥٠ رۆژی خوێندنی ناوپۆلیان ھەبوە بۆ قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی، ھەروەھا ٩٨ رۆژیش بە "سیستمی تەناوب" بۆ قۆناغی ١ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی خوێندنی ناوپۆل ھەبووە، واتە ٩٨ رۆژ دەرگای قوتابخانەکان کراونەتەوە بە تاقیکردنەوەکانیشەوە کە ساڵانە لە چوارچێوەی ساڵنامەی خوێندن ئەژمار دەکرێن، ئەمە جیا لەوەی خوێندنی ئەلیکترۆنی پشتی پێبەستراوە لە ھەندێک قۆناغدا.

 

 جەختیشدەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەش لە بەشێکی زۆری قوتابخانەکانی کوردستان جگە لە خوێندنی سێ رۆژی ناوپۆل، خوێندنی ئەلیکترۆنیش بەردەوامە و رۆژانە لە رێگای گرووپەکانەوە مامۆستایان ئەرکی ماڵەوە و لێپرسینەوە و بەدواداچوونیان بۆ قوتابیان ھەیە.