گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پێشمەرگەیەک لەسنورى زاخۆ ’’پێکرا’’

2021.06.08 - 09:20
App store icon Play store icon Play store icon
پێشمەرگەیەک لەسنورى زاخۆ ’’پێکرا’’

ناس کورد-

 

پێشمەرگەیەک لەسنورى قەزاى زاخۆ کوژرا و میدیاى پارتیش دەڵێت لەلایەن پەکەکەوە بەئامانج گیراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

بەپێی تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى،  به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ پێشمەرگەیەكی دیكە لە سنووری زاخۆ لە لایەن چەكدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) وە بەئامانج گیراوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.

 

پێشمەرگەکە ناوى ره‌زوان سندییە، بەپێی میدیاى پارتى له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی سه‌ربازی له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ به‌ قه‌ناس له‌ ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به‌ قه‌زای زاخۆ پێکراوە.

 

تا ئێستا وەزارەتى پێشمەرگە و پەکەکە لەبارەى ئەو رووداوەوە هیچ رونکردنەوەیەکیان نەداوە.

me_ga.php?id=3984

درەنگانى شەوى رابردوو میدیاى پەکەکە بڵاویکردەوە، هێزەکانی پارتی لە ناوچەی بەردەنازی نزیک چیای هەڵگورد و قەزای حاجی ئۆمەران دەستیان بە جموجوڵی سەربازی کردووە و خۆیان ئامادە دەکەن بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر هێزەکانی گەریلا و دەیەوێت ناوچەکانی گەریلا لە نزیک چیای هەڵگورد و ناوچەى حاجی ئۆمەران گەمارۆ بدەن.

 

بەرەبەیانى شەممە 5ى حوزەیرانى 2021 پێنج پێشمەرگەى زێڕەڤانى لەچیاى مەتینا کوژران و وەزارەتى پێشمەرگە پەکەکەى بە هێرشەکە تۆمەتبارکرد.  

 

لە بەرامبەردا فەرماندەیی مەیدانی خابوری هەرێمی مەتینای هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو هێزەی پێشمەرگە هێرشیان کردووەتەسەریان و لە ڕێگەدا بەهۆی تەقینەوەیەک کە هۆکارەکەی نازانرێت ئەو ڕووداوە ڕوویداوە.