گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لیژنەى یاسایی پەرلەمان دوا هەوڵەکان بۆ گۆڕانکاریى وەزارى لە کابینەکەى کازمى ئاشکرا دەکات

2021.06.08 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەى یاسایی پەرلەمان دوا هەوڵەکان بۆ گۆڕانکاریى وەزارى لە کابینەکەى کازمى ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئەندامێکى لیژنەى یاسایى لە پەرلەمانى عێراق رایگەیاند، هیچ داواکارییەک بۆ گۆڕانکاریى وەزارى لە کابینەکەى کازمى نەگەیشتووەتە پەرلەمان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەسەن فەدعەم (8ى حوزەیرانى 2021) بە ئاژانسى هەواڵى عێراقییەى راگەیاند "پەرلەمانى عێراق هەتا ئێستا هیچ داواکارییەکى لە حکومەتى عێراقەوە لەبارەى گۆڕانکاریى وەزارى بەدەست نەگەیشتووە".

 

وتیشى، بەر لە وادەى هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمان هەر گۆڕانکارییەکى وەزارى دەکرێت ئەنجام بدرێت بەوپێیەى کە گۆڕانکارییەکە تەنها یەک دانیشتنى دەوێت".

 

لێدوانەکەى ئەو پەرلەمانتارەى عێراق لە کاتێکدایە کە لە (9ى ئایارى 2021) مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق ئاماژەى بە نیازى حکومەت کرد بۆ گۆڕانکاریى وەزارى .