گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى نوێ لەسەر تیرۆرکردنى ئەفسەرە کوردەکەى هەواڵگرى عێراق 

2021.06.08 - 08:30
App store icon Play store icon Play store icon
زانیارى نوێ لەسەر تیرۆرکردنى ئەفسەرە کوردەکەى هەواڵگرى عێراق 

ناس کورد-

 

فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق رایگەیاند، تیرۆرکردنى ئەفسەرەکەى دەزگاى هەواڵگرى کارێکى "ترسنۆکانە" بووە و لە ئۆتۆمبێلێکەوە تەقەى لێکراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

یەحیا رەسوڵ لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، نبراس فەرمان لەکاتى دەرچوونى لەناوچەى بەلەدیات بەئامانج گیراوە.

 

وتیشى "ئەو ئەفسەرە لە ئۆتۆمبێلێکى جۆرى پیک ئابەوە تەقەى لێکراوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە".

 

ئەفسەرەکە پلەى عەقیدە و ناوی نبراس فرمان شعبان فەیلییە، بەرێوەبەری بەشی چاودێری دارایی بوو لە ئاژانسی هەواڵگریی عێراقی.

  

دەزگاى هەواڵگریی عێراق رۆژى دووشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، عەقید نبراس لە "کردەوەیەکى ترسنۆکانەدا" تیرۆرکراوە، کە ڕۆڵى دیارى هەبووە لەبەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و تاوانى ڕێکخراو.  

 

بەوتەى سەرچاوەیەکى ئەمنى بۆ "ناس کورد"، ئەو ئەفسەرە لەناوچەى بەلەدیاتى ڕۆژهەڵاتى بەغدا تیرۆرکراوە.  

 

وتیشى، "عەقید نبراس لەناو ئۆتۆمبێلەکەى خۆیدا کوژراوە، دواى ئەوەى چەکدارانى نەناسراو هێرشیان کردووەتەسەر".  

  

سەرچاوەکە باسى لەوەشکرد، عەقید نبراس چەند فیشەکێک بەبەشى سەرەوەى جەستەیەوە بووە و لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانى لەدەستداوە.  

  

بەپێی زانیارییەکانى "ناس کورد"، کەسێکى پیادەڕۆ لەشوێنى رووداوەکە بریندار بووە.