گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەڵام زۆر گرانە

دەرمانێکی تر بۆ چارەسەر توشبووانی زەهایمەر پەسەند کرا

2021.06.07 - 23:51
App store icon Play store icon Play store icon
دەرمانێکی تر بۆ چارەسەر توشبووانی زەهایمەر پەسەند کرا

ناس کورد-
دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا (FDA) دوای 20 ساڵ جارێکی دیکە ڕێگەی دا چارەسەرێکی تر بۆ نەخۆشی زەهایمەر بەکاربهێنرێت لەو وڵاتە کە نرخەکەی زیاتر لە چوارهەزار دۆلارە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەرمانەکە ناوی "Aducanumab"ـە و لەلایەن کۆمپانیای دەرمانسازیی (Biogen) بایۆجێنی ئەمریکییەوە دروستکراوە.


بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەکان، "پەسەندکردن و ڕێگەدان بە بەکارهێنانی ئەو چارەسەرە لەکاتێکدا کە پێشتر دەسەڵاتی تەندروستیی فیدراڵیی ئەمەریکا تێبینی لەسەر هەبووە بەتایبەتی دوای مشتومڕێکی زۆر لەسەرئەنجامی بەکارهێنانی چارەسەرەکە لەدوو تاقیکردنەوەی تەختیدا".


دەرمانەکە تەنها نیشانەکانی نەخۆشییەکە کەم دەکاتەوە وهەڵکشانی زیاتری حاڵەتەکە ڕادەگرێت، ئەوەش ئەگەر نەخۆشەکە لە سەرەتاکانی توشبووندابوو، تاقیکردنەوەکانی ئەو دەرمانە دەریخستووە کە دەتوانێت ئەو پەڵە پڕۆتینانە کەم بکاتەوە کە لەمێشکی مرۆڤدا بوونی هەیە ودەبێتە هۆکاری لەبیرچوونەوە.

 


دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا داواشی لە کۆمپانیای بایۆجێنی کردووە کە پێویستە دوای ئەم پەسەندکردنە، تاقیکردنەوەیەکی دیکە لەسەر دەرمانەکەی ئەنجام بدات.


دەستە ئەمەریکییە جەختی لەوەشکردووەتەوە، "چارەسەرەکە جارێکی دیکە هیوا بۆ نزیکەی شەش ملیۆن هاوڵاتی ئەمریکی توشبوو بەو نەخۆشییە دەگەڕێنێتەوە کە بڕیارە لەڕێگە شریقەوە بۆ یەک جار لە مانگێکدا بدرێت بە نەخۆشەکە".


لای خۆشییەوە کۆمپانیای "بایۆجێنی" ئاشکرایکرد، "نرخی دەرمانەکە بۆ هەر ژەمێکی چارەسەر، زیاتر لە چوار هەزار دۆلار دەکەوێت کە دەکاتە 56 هەزار دۆلار لە ساڵێکدا."