گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە سزاکەى چەندە

هاتوچۆی عێراق سزاى ’’نوسینى نەگونجاوى’’ لەسەر ئۆتۆمبێل دیاریکرد

2021.06.07 - 23:28
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی عێراق سزاى ’’نوسینى نەگونجاوى’’ لەسەر ئۆتۆمبێل دیاریکرد

ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو هەر ئۆتۆمبێلێک نوسینی نەگونجاوی لەسەر نوسرابێت و "بە پێچەوانەی نەریت ڕەوشتی گشتی بێت"، خاوەنەکەی بەبری 30 هەزار دینار سزادەدرێت و ئۆتۆمبێلەکەش دەستی بەسەردا دەگیرێت تا ئەوکاتەی نوسینەکەی سەری لادەبرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیوا تاریق ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق (7ی حوزەیرانی 2021) لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی "العربي الجديد" ڕایگەیاند، "سکاڵای زۆرمان لەلایەن هاوڵاتیانەوە پێگەیشتووە لەبارەی بوونی نوسینی نەشیاو لەسەر ئۆتۆمبێلەکان بەتاییەتی جۆری تاکسی کەبەشێکی زۆر لەو نوسینانە بەپێچەوانەی نەرێت و ئاکاری گشتییەوەیە".


وتیشی، "پێشتر نوسین لەسەر ئۆتومبێلە گشتییەکان هەبووە کە زیاتر ئەو ئۆتۆمبێلانە بوون کە خاوەنەکانیان گەنج بوون، بەڵام لەئێستادا ئەو بابەتە فراوانتر بووە وخەریکە دەبێت بە دیاردە".

ئیسماعیل جەختی لەوەشکردووەتەوە، نوسینی وشە و ڕستەی جۆراوجۆر لەسەر ئۆتۆمبێلەکان، دیاردەیەکی شارستانی نییە، بۆیە لەهەفتەی داهاتوودا تیمەکانی هاتوچۆ سزای ئەو ئۆتۆمبێلانە دەدەن کەهەر جۆرە نوسینێکی لەسەربێت، بڕی سزاکەش 30 هەزاردینار دەبێت، لەگەڵ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەکەش تا ئەو کاتەی خاوەنەکەی نوسینەکەی سەری لادەبات.