گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى و وردەکاریی

لێکۆڵینەوە لە ئاهەنگە قەرەباڵغەکەى فاملى مۆڵى سلێمانى بەکوێ گەیشت؟

2021.06.07 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
لێکۆڵینەوە لە ئاهەنگە قەرەباڵغەکەى فاملى مۆڵى سلێمانى بەکوێ گەیشت؟

ناس کورد-

بەرپرسانى تەندروستى و قایمقامیەتى سلێمانى ئامادەنین هیچ قسەیەک بکەن لەسەر لێکۆڵینەوە لە ئاهەنگە قەرەباڵغەکەى فاملى مۆڵ، ئیدارەى شوێنەکەش دەڵێت، "هیچ لیژنەیەک سەردانى نەکردوون."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شەوى یەکى حوزەیرانى 2020 بەهۆى ڕۆژى جیهانى مناڵانەوە لەچەندین شوێن لە سلێمانى ئاهەنگ بەڕێوەچوو، لەناویاندا فامیلى مۆڵ کە خەڵکێکى زۆر بەشدارى تێدا کرد.

 

دواى ئاهەنگەکە بەرپرسانى تەندروستى سلێمانى رایانگەیاند، لیژنەى لێکۆڵینەوەیان لەئاهەنگەکە پێکهێناوە، چونکە ئاهەنگەکە بەدەر بووە لە رێنماییە تەندروستییەکان، بەڵام تائێستا هیچ ئەنجامێکى لیژنەکە بڵاونەکراوەتەوە.

 

هێرش سەلیم، جێگرى بەڕێوەبەرى تەندروستى سلێمانى ئەمڕۆ دووشەممە بۆ "ناس کورد" رایگەیاند، ئەو پرسە رادەستى قایمقامیەتى سلێمانى کراوە، بەڵام لیژنە هاوبەشەکانى قایمقامیەتى سلێمانى ئامادەنەبوون هیچ قسەیەک لەو بارەیەوە بکەن و دەڵێن قسە لەسەر ئەو بابەتە ناکەن.

لاى خۆیەوە، سەرچاوەیەک لەئیدارەى فاملى مۆڵ ئەمڕۆ دووشەممە بە "ناس کورد"ى راگەیاند، هیچ لیژنەیەک سەردانى نەکردوون، بەڵام ئەوان پێش ئاهەنگەکە قایمقامیەتیان لەسازکردنى ئاگادارکردووەتەوە.

 

وتیشى، بە خەمڵاندنى ئەوان 50-80 هەزار کەس بەشداری ئاهەنگەکەیان کردووە.

 

فاملى مۆڵى سلێمانى رۆژێک دواى ئاهەنگەکە لەرونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە جەختیکردەوە، ئامانجى سەرەکیان لە سازکردنى ئەو ئاهەنگە دڵخۆشکردنى منداڵان بووە بە جێبەجێکردنى ڕێنماییە تەندروستییەکان.