گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار

’’یەکێکیان کوردە’’.. سێ کەس فرۆشى دۆلاریان لە بانکى ناوەندى ’’قۆرخکردووە’’

2021.06.07 - 22:17
App store icon Play store icon Play store icon
’’یەکێکیان کوردە’’.. سێ کەس فرۆشى دۆلاریان لە بانکى ناوەندى ’’قۆرخکردووە’’

ناس كورد-
ئەندامێکى پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، فرۆشی بانکی ناوەندی لە دۆلار لەلایەن سێ کەسەوە قۆرخکراوە کە یەکێکیان کوردە، لەماوەی دووی مانگی ڕابردوودا نزیکەی شەش ملیار دۆلار لەلایەن ئەو سێ کەسەوە کردڕاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عالیە نوسەیف، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عێراق (7ی حوزەیرانی 2021) لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "ناس کورد" کەوتووە وتى، "مەزادی دراوەکانی بانکی ناوەندی کاریگەری خراپی هەبووە لەسەر ئابوریی عێراق و زیانی گەورەی گەیاندووە بەو کایە گرنگە، بۆیە دەبێت پارێزگاری بانکی ناوەندی بەزووترین کات هەڵمەتێک بۆ قەڵاچۆکردنی گەندەڵکاران لەناو دامەزراوەکەیدا دەست پێ بکات".


وتیشی، "بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار سەرباری زیادبوونی ئاست و ڕێژەی فرۆشتنی ئەو دراوە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دەگەڕێتەوە بۆ قۆرخکردنی ئەو مەزادە لەلایەن سێ کەسەوە کە هەموویان خاوەنی بانکن و یەکێکیان سێ بانکی هەیە".


بەوتەى نوسەیف، لەماوەی دوومانگی ڕابردوودا بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە شەش ملیار دۆلاری لەمەزادی دراوەکاندا فرۆشتووە وئەو سێ کەسە پشکی شێریان لەو فرۆشتنە دەست کەتووە.


دەشڵێت، "لەو ماوەیەدا یەکێکیان 850 ملیۆن دۆلاری لەبانکی ناوەندی کڕیوە و کەسی دووەمیش 264 ملیۆن دۆلار وکەسی سێهەمیش کە کوردە و خاوەنی بانکە 200 ملیۆن دۆلاری دەست کەوتووە".


"هەر ئەو سێ کەسە پێشتر ئاگاداری بڕیارەکەی حکومەت بوون بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار، بۆیە بڕێکی زۆر دۆلاریان لە بانکی ناوەندی کریوە بەنرخی 1119 دینار بۆ هەر دۆلارێک ودواتر کاتێک بڕیارەکەی حکومەت چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە دۆلارەکانیان بە نرخی زیاتر لە 1450 دینار بۆ هەر دۆلارێک فرۆشتووەتەوە".


نوسەیف ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو سێ کەسە لەئێستادا هۆکاری سەرەکین بۆئەوەی نرخی دۆلار بەو شێوەیە بەرزبێتەوە و ئەو بازە گەورەیە بدات، لەو ماوە کورتەدا بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کەلای من گەڵاڵە بووە پارەیەکی بێ شوماریان لەو پڕۆسەیە دەست کەوتووە".