گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی بەنزین

چاودێریی بازرگانى تاکە ڕێگەى دابەزینى نرخى بەنزین ئاشکرا دەکات

2021.06.07 - 21:44
App store icon Play store icon Play store icon
چاودێریی بازرگانى تاکە ڕێگەى دابەزینى نرخى بەنزین ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

بەڕێوبەرى چاودێریی بازرگانیی سلێمانى ڕایگەیاند، تاکە چارەسەر بۆ دابەزاندنى نرخى بەنزین ئەوەیە حکومەت لەڕێگەى بەغداوە بەنزین دابین بکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سۆران عەبدولغەفور ئەمڕۆ دووشەممە بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "چارەسەر هەر ئەوەیە حکومەتى هەرێم لەڕێگەى حکومەتى عێراقەوە بەنزین دابین بکات و بەنرخى پاڵپشت بە هاوڵاتیانى بفرۆشێتەوە".

 

وتیشى، "هەموو سەرچاوەکانى دابینکردنى بەنزین لە شارەکانى هەرێم بازرگانین، تەنها حکومەت دەتوانێت سنورێک بۆ ئەم بارودۆخەوە دابنێت بەدابینکردنى بەنزین و سەرپەرشتیکردنى" .

 

ماوەى زیاتر لە هەفتەیەکە نرخى بەنزین لە بازاڕەکانى هەرێمى کوردستان بەرزبوونەوەى زیاترى بەخۆوە بینیوە، بەجۆرێک نرخى لیترێک بەنزینى نۆرماڵ بۆ 700 دینار بەرزبووەتەوە و جۆرەکانى تریش 50 دیناریان چووەتە سەر، لەکاتێکدا لەعێراق نرخى لیترێک بەنزین بە 450 دینارە.

 

لەماوەى دوو مانگدا ئەمە دووەم جارە نرخى بەنزین بەرزبوونەوە بەخۆوە دەبینێت و لەو ماوەیەدا نرخى لیترێک بەنزینى نۆرماڵ لە 575 دینارەوە بۆ 700 دینار بەرزبووەتەوە.