گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خوێندنى باڵا بڕیارێکی لە بەرژەوەندى سێ یەکەمەکانى زانکۆکان دەرکرد

2021.06.07 - 21:29
App store icon Play store icon Play store icon
خوێندنى باڵا بڕیارێکی لە بەرژەوەندى سێ یەکەمەکانى زانکۆکان دەرکرد

ناس کورد-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری دا لە خوێندنى ماستەر بۆ ساڵى 2019-2020) کە لە زانکۆکان وەرگیراون بەشێوازای پارالێل، یەکەمەکان بە ڕێژەى (75%) و دوەمەکان بەڕێژەى (50%) و سێیەمەکان بەڕێژەى (30%) لە کرێى خوێندنى ساڵی دوەمیان دادەشکێنرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەمڕۆ دوو شەممە (7ی حوزەیرانی 2021) بە سەرپەرشتى ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کۆبوونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت لە زانکۆى دهۆک بە ئامادەبوونى ئەندامانى ئەنجومەنى وەزارەت بەڕێوەچوو.


ڕاشگەیاند، لە چوارچێوەى تاوتوێکردنى بەرنامەى کارى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت، "پاڵپشت بە دوو پرۆپۆزەلى زانکۆى پۆلیتەکنیکى سلێمانى و یاداشتەکانى دەزگاى سەرپەرشتى و دڵنیایى جۆرى لە وەزارەت، ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا بە کردنەوەى خوێندنى ماستەرى پیشەیی (MBA)، دکتۆراى پیشەیی (DBA) هەروەها کردنەوەى سەنتەرى خوێندنى پیشەیی یەک ساڵە بۆ دەرچوانى خوێندنگە ئامادەییە زانستى و وێژەییەکان و پەیمانگە پێنج ساڵییەکان، لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانى هەرێمى کوردستان.


لە بڕگەیەکى دیکەى کۆبونەوەکەدا ناوى کۆلێژى تەکنیکى تەندروستى لە زانکۆ پۆلیتەکنیکیەکانى هەرێمى کوردستان گۆڕدرا بۆ کۆلێژى تەکنیکى تەندروستى و پزیشکى هاوشێوەى کۆلێژە تەکنیکییەکانى عێراق.