گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دادگاى تورکیا دۆسيەى داخستنى هەدەپە نوێدەکاتەوە

2021.06.07 - 19:25
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى تورکیا دۆسيەى داخستنى هەدەپە نوێدەکاتەوە

ناس کورد-

داواکاری گشتی کۆماری لە دادگای باڵای تورکیا لەسەر داوای داخستنی تەواوەتی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە)، سەرلەنوێ دۆسیەیەکی کردەوە و لیستی تۆمەتەکان ڕەوانەی دادگای دەستووری کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ئەنادۆڵوی تورکى ئەمڕۆ دووشەممە (7ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، داواکاری گشتیی کۆماری لە دادگای باڵای تورکیا، لیستی تۆمەتەکانی داواکردنی داخستنی ھەدەپەی سەرلەنوێ ئامادەکردەوە دوای ئەوەی کە پێشتر لەلایەن دادگای دەستوورییەوە بە مەبەستی تەواوکردنی کەموکوڕییەکان نێردرابوویەوە.

 

لیستی تۆمەتەکانی دۆسییەی داخستنی ھەدەپە لە 850 لاپەڕە پێکھاتووە و لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری لە دادگای باڵا، بەکر شاھینەوە واژۆکراوە، دووبارە نێردرایەوە بۆ دادگای دەستووری.

 

لە لیستی تۆمەتەکاندا داوای قەدەغەکردنی ئەنجامدانی کاری سیاسی لەسەر نزیکەی 500 ئەندامی ھەدەپە دەکرێ، ھاوکات داوای دەستبەسەرداگرتنی ھەژمارە بانکییەکانی پارتەکەش کراوە.