گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

لەسەر دۆسیەى هێرشە موشەکییەکان فەرماندە ئەمنییەکان دەبرێنە پەرلەمان

2021.06.07 - 17:34
App store icon Play store icon Play store icon
لەسەر دۆسیەى هێرشە موشەکییەکان فەرماندە ئەمنییەکان دەبرێنە پەرلەمان

ناس کورد

ئەندامێکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، واژۆیان کۆکردووەتەوە بۆ میواندارێتیکردنى بەرپرسانى ئەمنی لەسەر دۆسییەى هێرشە موشەکیەکان، ئەوەش پاش دیاریکردنى 13ى ئەم مانگە بۆ وادەى دانیشتنى پەرلەمان لەسەر تیرۆرکردنى چالاکوانان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد حوسێن ئەبوزەڕ لە میانەى لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراق ( 6ى حوزەیرانى 2021) ڕایگەیاندووە، بەئامانجگرتنى ناوچە قەرەباڵغى و سەربازگەکان ناوبانگى وڵاتى لەڕووى هەرێمایەتى و نێودەوڵەتیەوە ناشیرین کردووە، داوایان لە دەزگا ئەمنییەکانیش کردووە پەرە بە بەرگرییە ئاسمانییەکان بۆ پوچەڵکردنەوەى ئەو هێرشە موشەکیانە بدەن بەڵام هێشتا چارەسەر نەکراوە.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، عێراق هیچ سیستمێکى بەرگریی ئاسمانیى نییە کە بتوانێت چارەسەرى ئەو هێرشە موشەکیانە بکات و گەر ئەوەش چارەسەر نەکات دووبارە دەبنەوە.

 

بەوتەى ئەبو زەڕ، گرفتى بەرنەگرتن بەو بەئامانج گرتنانە لێکەوتەى ترى هەبووە لەڕووى سیاسى و ئابوورى و تەنانەت کۆمەڵایەتیشەوە، هەروەها کاریگەرى لەسەر دۆسییەى وەبەرهێنان و پرسى کۆمپانیاکان و چەندین بوارى تر هەبووە و گەر بەری پێنەگیرێت دەبێتە هۆى کشانەوەى کۆمپانیاکان لە پڕۆژەکانى وەبەرهێنان لە عێراقدا.

 

لەبارەى ڕۆڵى پەرلەمانیشەوە بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو دۆسییەیە، ئەبو زەڕدەڵێت، وەکو لیژنەکەیان واژۆیان بۆ میواندارێتیکردنى بەرپرسانى ئەمنى کۆکردووەتەوە بەمەبەستى تاوتوێکردنى خراپى دۆخەکە ڕۆژ لەدواى ڕۆژ ئەوەش بۆ ڕونکردنەوەى هۆکارى بەردەوامى هێرشە موشەکیەکان سەربارى زۆربوونى حاڵەتەکانى ڕفاندن و کوشتنى چالاکان.