گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

وردەکاریی تیرۆرکردنى ئەفسەرێکى کوردى هەواڵگریی عێراق

2021.06.07 - 17:10
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی تیرۆرکردنى ئەفسەرێکى کوردى هەواڵگریی عێراق

ناس کورد-

ئەفسەرێکى کوردى دەزگاى هەواڵگریی عێراق لەلایەن چەکدارانى نەناسراوەوە لە بەغدا تیرۆرکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەفسەرەکە پلەى عەقیدە و ناوی نبراس فرمان شعبان فەیلییە، بەرێوەبەری بەشی چاودێری دارایی بوو لە ئاژانسی هەواڵگریی عێراقی.

 

دەزگاى هەواڵگریی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، عەقید نبراس لە "کردەوەیەکى ترسنۆکانەدا" تیرۆرکراوە، کە ڕۆڵى دیارى هەبووە لەبەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و تاوانى ڕێکخراو.



بەوتەى سەرچاوەیەکى ئەمنى بۆ "ناس کورد"، ئەو ئەفسەرە لەناوچەى بەلەدیاتى ڕۆژهەڵاتى بەغدا تیرۆرکراوە.



وتیشى، "عەقید نبراس لەناو ئۆتۆمبێلەکەى خۆیدا کوژراوە، دواى ئەوەى چەکدارانى نەناسراو هێرشیان کردووەتەسەر".

 

سەرچاوەکە باسى لەوەشکرد، عەقید نبراس چەند فیشەکێک بەبەشى سەرەوەى جەستەیەوە بووە و لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا گیانى لەدەستداوە.

 

بەپێی زانیارییەکانى "ناس کورد"، کەسێکى پیادەڕۆ لەشوێنى رووداوەکە بریندار بووە.