گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

میدیای پارتی: پەکەکە دوو ئەفسەری پێشمەرگەی ڕفاند

2021.06.07 - 16:23
App store icon Play store icon Play store icon
میدیای پارتی: پەکەکە دوو ئەفسەری پێشمەرگەی ڕفاند

ناس کورد-

میدیای فەرمی پارتی دەڵێت، دوو ئه‌فسه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ سنووری شنگال له‌ لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ ڕفێندران، بەڵام تائێستا پەکەکە هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەری كوردستان24 ڕایگەیاند، ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره‌ له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی خانسۆره‌وه‌ به‌ره‌و گوندی "بارێ" چوون و كه‌وتوونه‌ته‌ بۆسه‌ی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و به‌ره‌و شوێنێكی نادیار رفێندراوون.

 

عەقید لوقمان کولی، بەرپرسی کارگێڕی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال بە کوردستان24ی وتووە، "لە کاتژمێر 6:00ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (7ی حوزەیران2021) هەردوو ئەفسەری هێزەکەمان بە ناوەکانی (فێرۆ میرزا عوسمان و بەدەل ئەمین عوسمان) کە ئامۆزای یەکن و لە مۆڵەتدا بوون، لە زاڵگەیەکی پەکەکە لە نێوان کۆمەڵگای خانسۆر و گوندی "بارێ" لە لایەن چەکدارانی پەکەکه‌وە دەستبەسەرکران و رفێندران."

 

هاوکات ئەمین عوسمان بەدەل، کە باوکی یەک لەو دوو ئەفسەرەیە و مامی ئەویترە وتوویەتی، "هەر لە کاتی گەیشتنی دەنگۆی گرتنیان، ئێمە چووینە لای بەرپرسانی پەکەکە و داوامان لێکردن ئازادیان بکەن، بەڵام پەکەکە ئینکاری ئەوە دەکەن کە ئەم دوو ئەفسەرە لە لای ئەوان بن!".

 

ئەمین عوسمان درێژە بە قسەکانی دا و وتی، "ئێمە شایەدحاڵمان هەیە، کە چەکدارانی پەکەکە ئەو هەردوو ئەفسەرەی هێزی پێشمەرگەی شنگال گرتووە و ئێمە مۆڵەتێکمان بە پەکەکە داوە کە ئەگەر ئازادیان نەکەن ئێمە رێگایتر دەگرینە بەر".

 

تائێستا پەکەکە هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.