گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی زێڕ دابەزی

لەگەڵ بەرزبوونەوەى دۆلار نرخى زێڕ دابەزى

2021.06.07 - 15:52
App store icon Play store icon Play store icon
لەگەڵ بەرزبوونەوەى دۆلار نرخى زێڕ دابەزى

ناس کورد-

بەهۆى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارەوە نرخى زێڕ لەبازاڕەکانى جیهاندا پاشەکشەى دەستپێکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەرزبوونەوەى نرخى دۆلار بەڕێژەى 0.1% واى کرد نرخى زێڕ دابەزێت بەڕێژەى 0.3% بۆ هەر ئۆنسەیەک و نرخی ئۆنسەیەک گەیشتە هەزار و 888 دۆلار.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، پێشتریش بەڕێژەى 1% نرخەکەى بەرزبووەوە لەدوای دانیشتنى پێشووى ئەنجومەنى وەبەرهێنەرانى ئەمەریکا بەڵام، دواى ڕوونبوونەوەى داتاکانى ئەمەریکا کەمتر لەوەى پێشبینى دەکرا دیاری کرا و ئەوەش بەهۆى ترسى وەبەرهێنەرەکان لەکەمکردنەوەى هاندانى نەختینەى لەلایەن ئەنجومەنى پاڵپشتى ئەمەریکاوە.

 

هەر بەپێى ئاژانسەکە، نرخى زیویش بەڕێژەى 0.9% دابەزینى بەخۆیەوە بینى و گەیشتووەتە 27.53 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک و نرخى پلاتیۆمیش بەڕێژەى 0.2% دابەزیوە و نرخەکەى بۆ هەر ئۆنسەیەک گەیشتووەتە 2 هەزار و 840.05 دۆلار .