گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

دوو حەب دیاریكراون بە 4- 9 ڕۆژ چارەسەری كۆرۆنا بكەن

2021.06.07 - 15:43
App store icon Play store icon Play store icon
دوو حەب دیاریكراون بە 4- 9 ڕۆژ چارەسەری كۆرۆنا بكەن

ناس کورد- 

بەپێى توێژینەوەیەکى هاوبەشى پەیمانگاى نیشتیمانى بۆ نەخۆشییە گوازراوەکانى ژاپۆن و زانکۆى ئۆکسفۆردى بەریتانیا و ئەندیانایى ئەمەریکا، ئەوە ئاشکرا کراوە دوو حەب کاریگەرى باشیان بۆ چارەسەرکردنى پەتاى کۆرۆنا هەیە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

توێژەران لەو سیستمە ئەزمونییەدا چەند دەرمانێکیان بەکارهێناوە کە ڕەزامەندى لەسەر دراوە بۆ تاقیکردنەوەى کلینیکى لەوانەش هەردوو دەرمانى (ڕیمدیسفێر) و (کلۆرۆکین)یشى تێدایە، ئەوەش بۆ چارەسەرکردنى پەتاى کۆرۆنا تاقى کراونەتەوە.

 

ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، ئەنجامەکەشى بەو پێیەى کە لەگۆڤارێکى زانستیدا بڵاوکراوەتەوە سەرسوڕهێنەر بووە و ئەوەش دەرکەوتووە دوو دەرمان بەناوەکانى سیڤارانسین، کە بۆ چارەسەرى هەوکردن بەکاردەهێنرێت هەروەها حەبى نلڤیناڤیر کە بۆ چارەسەرى ئایدز بەکاردەهێنرێت لەدژى ڤایرۆسى کۆرۆنا، کاریگەرن.

 

ئەنجامى توێژینەوەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، حەبى سیڤارانسین ڕێگرى لەچوونەوە ناو خانەکان دەکات لەڕێگەى پڕۆتینى ڤایرۆسەکەوە کە لەسەر پەردەى خانەکاندا هەیە و ئەوەش وەکو دەروزایەک بۆ چوونە ناو خانەکانەوە ڤایرۆسەکە بەکارى دەهێنێت.

 

ئەوەش خراوەتە ڕوو، حەبى نلڤیناڤیرایش کار بۆ ڕێگرى لەپەرەسەندنى ڤایرۆسەکە لەناو خانەکاندا دەکات ئەوەش لەڕێگەى لاوازکردنى پڕۆتینى ڤایرۆسەکەوە کە بۆ پەڕەسەندن پشتى پێدەبەستێت.

 

توێژەران دەشڵێن، ئەو دوو حەبە چەند تایبەتمەندێتیەکیان هەیە لەدژى ڤایرۆسەکان و گەر پێکیشەوە بەکاربهێنرێن ئەوا کاریگەرییەکى تایبەتى بۆ سەر نەخۆشەکە هەیە و ڕۆڵى لەنەهێشتنى ڤایرۆسەکەدا لەسییەکاندا هەیە ئەوەش لەماوەى 4 بۆ 9 ڕۆژدا.