گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەک لە یەکێتی دەکات

وەزیری ناوخۆ: مەسعود بارزانی یەکەی 80ی خستەسەر وەزارەتی پێشمەرگە

2021.06.07 - 15:12
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری ناوخۆ: مەسعود بارزانی یەکەی 80ی خستەسەر وەزارەتی پێشمەرگە

ناس کورد-

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، مەسعود بارزانی یەکەی 80ی خستووەتەسەر وەزارەتی پێشمەرگە و هیوادارن یەکێتیش یەکەی 70 بخاتەسەر وەزارەت، دەشڵێت، نازانن چەند پاسەوان لە هەرێم هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 7ی حوزەیرانی 2021) لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "نازانین ژمارەی پاسەوان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندە، چونکە یەکەی پاسەوانی زۆر جیاواز هەن و بەگوێرەی پەیڕەوی نوێ هەموویان دەکرێن بەیەک و ڕێکدەخرێنەوە."

 

وتیشی، "سەرۆک بارزانی یەکەی 80ی خستووەتەسەر وەزارەتی پێشمەرگە و هیوادارین برایانمان لە یەکێتیش یەکەی 70 بخەنەسەر وەزارەتی پێشمەرگە."

 

لەبارەی ‌هێرشەکەی چەند ڕابردووی سەر پێشمەرگەش، وەزیری ناوخۆ ڕایگەیاند، "ئەوە یەکلایی بووەتەوە کە پەکەکە هێرشی کردووەتەسەر پێشمەرگە و بەرپرسیاری ڕووداوەکەن، بە جۆرێکی لێهاتووە کە ماڵ لە خاوەن ماڵ حەرامە."