گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

پەرلەمانتارێک دروستبوونى کێشە بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگەکانى داهاتوو ئاشکرا دەکات

2021.06.07 - 15:06
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێک دروستبوونى کێشە بۆ دابەشکردنى مووچەى مانگەکانى داهاتوو ئاشکرا دەکات

ناس کورد-

ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان لە فراکسیۆنى گۆڕان ئاماژە بە کەمبوونەوەى داهاتى خاڵە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان دەدات و هۆشدارى ئەوە دەدات کە بۆ مانگەکانى داهاتوو کێشە بۆ دابەشکردنى مووچە دروست دەبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەلى حەمە ساڵح (7ى حوزەیرانى 2021) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى رایگەیاند، ئەنجامى بەدواداچوونێکیان کە ئەمڕۆ بۆ داھات و جوڵەی بازرگانی خاڵە سنورییەکان ئەنجامیداوە دەریخستووە کە داھاتی باشماخ و پەروێزخان بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر کەمی کردوە.

 

رونیدەکاتەوە، پێشتر داھاتی پەروێزخان ٢٦ ملیار دیناری مانگانە بوو، باشماخ ٢٢ ملیار دینار بوو.. بەپێی ئەم حەوت ڕۆژە نزیکەی ٧٥٪‏ ئەم داھاتانە کەم دەکات.

 

عەلى حەمە ساڵح، هۆشدارى ئەوەیدا، ئەگەر ئەو گرفتە چارەسەر نەکرێت کاریگەری گەورە دەکاتە سەر دابەشکردنی موچە.

 

دەقى بڵاوکراوەکەى عەلى حەمە ساڵح:

 

ئەنجامی بەدواداچون

داھاتی خاڵە سنوریەکانی ھەرێم  بۆ خەزێنەی گشتی لەبەردەم مەترسی گەورە دایە

 

ئەمڕۆ لێکۆڵینەوەم لە داھات و جوڵەی بازرگانی خاڵە سنورییەکان کرد ، داھاتی باشماخ و پەروێزخان بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر کەمی کردوە..

 

پێشتر داھاتی پەروێزخان ٢٦ ملیار دیناری مانگانە بوو، باشماخ ٢٢ ملیار دینار بوو.. بەپێی ئەم حەوت ڕۆژە نزیکەی ٧٥٪‏ ئەم داھاتانە کەم دەکات..

 

گرفت و چارەسەر دەخەمەڕوو

ئێستا چی بەسەر ھاتوە

لێکۆڵینەوەمان لە حەوت ڕۆژەی ئەم مانگە کرد..

 

پێشتر لە پەرێزخان ڕۆژانە تێکڕا نزیکە ٨٠٠ بارھەڵگر  گومرگ دەکرا.. ئێستا بوە بە ٨٠ بارھەڵگر ! بەلێکدانەوەی ڕۆژانە گومرگ ٨٥٪‏ بۆ ٩٠ ٪‏ کەمیکردوە!

..

پێشتر ڕۆژانە جگە لە ڕێگای قاچاخ،  لە باشماخ تێکڕا نزیکەی ٧٠٠ بارھەڵگر گومرگ دەکرا، بەڵام ئێستا نزیکەی ٣٠٠ بارھەڵگرە ، بەمەش داھاتی گومرگ زیاتر لە ٥٠٪‏ کەمیکردوە..

 

بە دڵنیایی ئەم کەمکردنە بە شێوەی دیکە لە خاڵە سنوریەکانی تریش ھەیە، ئەگەر ئێستاش چارەسەر نەکرێت کاریگەری گەورە دەکاتە سەر دابەشکردنی موچە..

 

ھۆکار:

عێراق بەپلانێکی تۆکمە کار بۆ ڕاگرتنی جوڵەی بازرگانی ھەموو مەرزەکانی ھەرێم دەکات، چاوپۆشی و ئاسانکاری زۆر دەکات و ئێستا بازرگانەکانی ھەرێمیش دەچن بۆ مەرزەکانی تر لە مونزریەوە  تاوەکو ئوم قەسر.

 

بۆنمونە

-لە عێراق ئاساییە سەرو ٤٠ تەنیش لە بار ھەڵگرێکدا باردەکرێت .. چاوپۆشی لە ئۆتۆمبیلی لێدراو دەکرێت!

 

-لە عێراق کار بە تەعریفەی گومرگی ناکرێت، بارێک گومرگی لە باشماخ ٧٥٠٠ دۆلار بوە لە ئوم قەسرەو ھێناویانەتە سلێمانی بە ٢٥٠٠ دۆلار..

 

-ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیا بە ١٣ ناوی جۆراوجۆر پارە وەردەگرن لە خاڵە سنوریەکانو ئەمەش بوە بەکولفە لەسەر بازرگان و دەیەوێت لێی دەرباز ببێت، تەنیا سکانەر لە خاڵی سنوری و بازگەکان لە پار ساڵدا نزیکەی ١٠٥ ملیۆن دۆلار بوە!!!

 

چارەسەر:

عێراق خۆی کار بەتەعریفە گومرگی  ناکات.. ھەرێمیش دەبێ ھەندێک پێداچونەوە بکات..

 

یەک: پیداچونەوە بە لیستی ئەو کاڵانەدا بکرێت کە قەدەغەکراوە بە فەرمی و گومرگ بێت  ئێستا بە قاچاخ دێت، وەک ھێلکەو خورما...

 

دوو: پیداچونەوە بە نرخی گومرگی ئەو کاڵانەدا بکرێت، بەھۆی گرانیەوە بە قاچاخ دێت، وەک جگەرە کە  ٩٥٪‏ ی بەقاچاخ دێت..

 

سێ: پێداچونەوە بە لیستی ئەو کاڵایانە بکرێت حیمایەی ئینتاجیان لەسەرەو لەھەرێمەوە داخڵ نابێت و لە ناوەڕاست و خواروی عێراق دێت..

 

چوار: خۆگونجاندن و ١٠٠٪‏ کار بە تەعریفەی گومرگی نەکرێت...

 

پێنج: پێداچونەوە بەکاری ئەو کۆمپانیانەدا بکەێت لە خاڵە سنوریەکان کە  بە ١٣ ناوی جیاواز پارە وەردەگرن و ساڵانە نزیکە ٦٠٠ ملیۆن دۆلارە! حکومەت پازدە مانگە بڕیاری بۆ دەرکردوەو جێبەجێنەکراوە..

 

ئەم سەرنجانە بایەخی پێنەدرێت ئەو خاڵە سنوریانەی ھەرێم تووشی زیانی گەورە دەبن...

عەلی حەمە ساڵح