گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

’’بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ کشتوکاڵ نرخی گەنمی دابەزاند و کاردانەوەی لێکەوتەوە’’

2021.06.07 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
’’بڕیارەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ کشتوکاڵ نرخی گەنمی دابەزاند و کاردانەوەی لێکەوتەوە’’

ناس کورد-

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیاری کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەلایەن دوو کۆمپانیاوە لە هەرێم، بازاڕی گەنمی شکاند و زیان بە جوتیاران و بازرگانانیش دەگەیەنێت، ئەوەش بەهۆی ئەوەی نرخەکە زۆر نزمە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (دووشەممە 7ی حوزەیرانی 2021) ڕایگەیاند، " بەدواداچونم بۆ بڕیاری کڕینەوەی گەنمی جوتیاران لەلایەن دوو کۆمپانیای هەرێمی کوردستان کرد، ئەوەی جێی داخە ڕاگەیاندنی کڕینەوەی گەنم لەلایەن کۆمپانیاکان جێگای دڵخۆشی جوتیاران نیە، چونکە نرخەکە لە ئاستێکی زۆر نزم دایە زۆر و کەمترە لەو نرخەی کە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراق دیاری کردوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " جگە لەوەش پیش دەرچونی ئەو بڕیارە بازرگانە ناوخۆییەکانی بازار  بە نرخی زۆر زیاتر لەو نرخەی کە ئیستا کۆمپانیاکان دیاریان کردوە گەنمەکانیان لەجوتیارانیان دەکڕیەوە ڕاگەیاندنی کڕینەوەی گەنم بەو نرخە بازاڕی کڕینەوەی گەنمی دابەزاند و کڕینی و فرۆشتن کەمی کردوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بۆ ئەم مەبەستە لە ڕێگای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگاوە نوسراو ئاڕاستەی لاینە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ ئەوەی ئەو نرخه بەرزتر بکرێتەوە و باروگوزەرانی جوتیاران لەبەرچاو بگیرێت و دۆخی وشکەساڵی کەمی بەرهەمی ئەمساڵ ڕەچاو بکرێت کە جوتیاران زۆر زەرمەندن بەراورد لەگەڵ جوتیارانی ووڵاتانی تر کە زۆرترین هاوکاری دەکرێن."

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی فەرمانێکی وەزاری ژمارە ( ٣٧٥٠) کە لە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٦/٦ بە واژۆی بێگەرد تاڵەبانی دەرچووە، بەپێی رێککەوتنی نێوان هەردوو کۆمپانیای قەیوان و خۆشناو لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ، نرخی کڕینەوەی گەنمی جوتیاران بۆ ئەم ساڵ دیاریکراوە.  

  

بەگوێرەی گرێبەستەکە، نرخی وەرگرتنی جوتیاران بەمشێوەیە دیاریکراوە:  

  

- نرخی تۆنێک گەنمی پلە یەک = 475.000 دینار  

- نرخی تۆنێک گەنمی پلە دوو = 400.000 دینار  

- نرخی تۆنێک گەنمی پلە سێ = 325.000 دینار  

  

ئەوە لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق نرخی گەنمی جوتیارانی بەمشێوەیە دیاریکردووە:  

  

- نرخی تۆنێک گەنمی پلە یەک = 610.000 دینار  

- نرخی تۆنێک گەنمی پلە دوو = 530.000 دینار  

- نرخی تۆنێک گەنمی پلە سێ = 470.000 دینار