گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەو بڕە پارەیەی مەسرور بارزانی بۆ سلێمانی تەرخانی کرد کورتی هێنا

2021.06.07 - 11:13
App store icon Play store icon Play store icon
ئەو بڕە پارەیەی مەسرور بارزانی بۆ سلێمانی تەرخانی کرد کورتی هێنا

ناس کورد-

 دوای سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەڵێنی دا بە تەرخان کردنی پێنج ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، بەڵام بەگوێرەی نوسراوێکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، کەمتر لە پێنج ملیار تەرخان کراوە و پارەکە کورتی هێناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی نوسراوێکی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاردرا بە خەرجکردنی چوارملیار و 527 ملیۆن و 454 هەزار دینار بەشێوەی نەختینەیی و قۆناغ بۆ بەڕێوەبردن و چاکسازی لە پارکی هەواری شار، بلواری شەست مەتری مەلیک مەحمود و بلواری سلێمانی – تاسڵوجە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، سەرۆکی حکومەتی هەرێم لە میانەی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی "بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران" لە شاری سلێمانی (یەکشەممە 23ی ئایاری 2021) ڕایگەیاند، بەڵێنی خەرجکردنی ئەو بڕە پارەیەی بە خەڵکی سلێمانی دا و ڕایگەیاند، "بڕی پێنج ملیار و 700 ملیۆن دینار بۆ ئەو مەبەستە تەرخان دەکەین." 

 

 ڕێکخراوەکانی ژینگە و چالاکوانان ڕەخەنەی ئەوە دەگرن کە سەوزاییەکانی شەقامەکانی سلێمانی خزمەت ناکرێن و لە هاویناندا زۆربەیان زەرد دەبن