گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

لێدوانى تەندروستى جیهانى لەبارەى گەیشتنى ڤایرۆسە هیندییەکە بە عێراق 

2021.06.07 - 10:46
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانى تەندروستى جیهانى لەبارەى گەیشتنى ڤایرۆسە هیندییەکە بە عێراق 

ناس کورد-

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە بیسەلمێنێت ڤایرۆسە گۆڕاوە هیندیەکە گەیشتبێتە عێراق، دەشڵێت"دۆخى پەتاى کۆرۆناش لەو وڵاتەدا هێشتا مایەى نیگەرانیە".

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د.ئەحمەد زویتن، نوێنەرى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى (7ى حوزەیرانى 2021) لە لێدوانێکدا بە بەڕۆژنامەى سەباحى فەرمى ڕاگەیاند، پەتاى کۆرۆنا لەعێراقدا بەچەند قۆناغێکدا تێپەڕیووە و تۆمارکردنى توشبووان و مردن بەنەوەى دیکەى ڤایرۆسەکە لەمانگى شوباتى ڕابردوودا نیگەرانى دروست کردووە و مانگى نیسان و ئایاریش  تۆمارکردنى توشبووانى ڕۆژانە 8 هەزارى تێپەڕاندووە بەپێى ئامارى پشکنینەکانى وەزارەتى تەندروستى.

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، دۆخى پەتاکە لەئێستادا بەرەو باشتر و سەقامگیرتر دەچێت دواى ئەوەى ناوەندى تێکڕاى توشبووان گەیشتووەتە 4 هەزار توشبووى ڕۆژانە و گەرچى داکشان ڕوویداوە بەڵام ترسیشیان لە کاریگەرى دەرکەوتنى ڤایرۆسە گۆڕاوەکان و کەمکردنەوەى ڕێکارەکان و هەروەها ساردى خەڵکى بۆ کوتینى ڤاکسینەکان هەیە.

 

زویتن ئەوەشى ڕوونکردووەتەوە، گەر ڕێکارە خۆپاریزییەکان جێبەجێ بکرێت ئەوا دۆخى پەتاکە زۆر لەئێستا باشتر دەبێت بەڵام ئێستا جۆرێک لەجموجۆڵى بازاڕ و بازرگانى و نەبەستنى ماسک و گردبوونەوە و پابەند نەبوون دەستى پێکردووە.

 

ئەوەشى خستووەتە ڕوو، قەدەغەى نیمچەى کە وەزارەتى تەندروستى و لیژنەى باڵاى تەندروستى و سەلامەتى پشتى پێ بەستووە بەتایبەتى لەمانگى ڕەمەزاندا ئەنجامى باشى بەدەستهێنا.

 

لەبارەى ڤایرۆسە هێندییەکەشەوە زویتن دەشڵێت، هێشتا ئەوە نەسەلماوە کە ڤایرۆسە گۆڕاوە هیندییەکە لەعێراق تۆمار کرابێت و مایەى نیگەرانى بێت بۆ وڵات گەرچى ئەگەر ئەوەش هەیە بگاتە ئێرەش یان هەر وڵاتێکى تر و بەگەیشتنى ڤایرۆسە گۆڕاوە بەریتانیەکە گۆڕانى لەژمارەى توشبوواندا دروست کرد.