گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق دەبێتە بەشێک لە ڕێگاى نوێى ئاوریشم

2019.06.16 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق دەبێتە بەشێک لە ڕێگاى نوێى ئاوریشم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیرى گواستنەوەى عێراق و باڵوێزى چین لە بەغداد، لە کۆبوونەوەیەکدا تاووتوێى پرسی بەشداریکردنى عێراقیان کرد لە دەستپێشخەرى ڕێگاو پشتوێنى ئابورى جیهانى ناسراو بە ڕێگاى نوێى ئاوریشم. . بەگوێرەى ڕاگەیەندراوێکى وەزارەتى گواستنەوەى عێراق، عەبدوڵا لوعەیبى لە دیوانى وەزارەتەکەى پێشوازى لە زانگ تاو، باڵوێزى چین کردووە، هەردوولا باسیان لە گرنگى شوێنى جوگرافى عێراق کردووە لە ڕوى ئابورى و بازرگانییەوە و باس لە بەشدارى عێراق کراوە لە پرۆژەى ڕێگا و پشتوێنى ئابورى جیهانى ناسراو بە ڕێگاى نوێى ئاوریشم. . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، عێراق بەپەرۆشە بۆ ئەوەى ببێت بە بەشێک لەو پرۆژە ئابورییە گەورەیەى کە چین کارى بۆ کردووە، چونکە عێراق تایبەتمەندى ئەوەى هەیە جیاوازترە لە وڵاتانى دیکە و خاڵى پێکەوەبەستنى دەریاى ناوەڕاست و کەنداوى عەرەبییە. . وەزیرى گواستنەوەى عێراق، ئاماژەى بەوەکردووە، بەرنامەى حکومەتى نوێى عێراق بەگرنگى دەزانێت کرانەوە هەبێت بەڕوى وڵاتانى جیهاندا، بەتایبەت لەبوارەکانى بازرگانى و وەبەرهێنانى ئابورى گەورە. . لاى خۆشییەوە باڵوێزى چین ئاشکرایکردووە، عێراق بەشێکى دانەبڕاوە لە پرۆژەى پشتوێنى ئابورى، هەرچۆن هەموو وڵاتێک بۆیان هەیە بەشداربن و دەستپێشخەرییەکە کراوەیە. . .