گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە تورکیا چی وتووە

سەفین دزەیی: تورکیا بۆ بڕینەوەی دارەکانی بادینان ئاگاداری کردووینەتەوە

2021.06.07 - 10:21
App store icon Play store icon Play store icon
سەفین دزەیی: تورکیا بۆ بڕینەوەی دارەکانی بادینان ئاگاداری کردووینەتەوە

ناس کورد-

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تورکیا لە بڕینەوەی دارەکانی هەریمی کوردستان ئاگاداریان کردوونەتەوە کە بۆ ئاسانکردنی ڕێگای ئۆپەراسیۆنەکانیانە، دەشڵێت، ئێستا ئەو کارە ڕاگیراوە، ئەگەر دەستپێبکاتەوە هەڵوێستیان دەبێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 7ی حوزەیرانی 2021) بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند، "بڕینەی دارەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە کارێکی زۆر زۆر ناڕەوا و ناپەسەند و دوورە لە هەموو عورف و عاداتی دیپـلۆماسی و دراوسێتی و بە هەموو شێوەیەک قبوڵکراو نییە و ئێمە ناڕەزایەتی خۆمان بە چەندین ڕێگای تایبەت و فەرمی ئاگاداری لایەنەکانی تورکی کردووەتەوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەوبارەیەوە ئاگادار کراینەوە کە هەندێک ڕێگای سەربازی بۆ ئەو ناوچانە ڕادەکێشن بۆ ئاسان بوونی ڕێگەی ئۆپراسیۆنەکانیان."

 

دزەیی ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو قۆنتەراتچییانەی کە کارەکان دەکەن و دارەکان دەبڕنەوە، ئیستغلالیان کردووە داری تریش ببڕن بۆ ئەوەی کە سوودی لێوەربگرن، بەڵام ئێستا ڕاگیراوە، بڕیاریشە لیژنەیەکی هاوبەش لە پارێزگای دهۆک و شرناخ دابەزێت و بەدواداچوونێک بۆ ئەو کارە بکەن."

 

جەختیشی کردووەتەوە، " ئێستا پێدەچێت کە دەست بپارێزن و ئەو کارە (داربڕین) ڕابگیرێت ئەگەر هەروا بەردەوام بێت ڕایبگرن شتێکی باشە، بەڵام ئەگەر بۆ ماوەیەکی کورت بێت و دەستپێبکاتەوە ئەو کاتە هەڵوێستمان دەبێت."

 

لەبارەی کێشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی نێوان پێشمەرگە و پەکەکە، سەفین دزەیی ئاماژەی بەوە کردووە، هۆکاری گرژی نێوان چەکدارانی پەکەکە و هێزەکانی پێشمەرگە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هێزەکانی پێشمەرگە ویستوییانە بگەڕێنەوە بۆ ئەو ناوچانەی کە پێشتر چۆڵیان کردبوو، بەڵام پەکەکە ئاستەنگی دروستکرد لە زۆر شوێن بەو مانایەی کە ئەو ناوچانە لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەواندایە و ڕێگە نادەن کە پێشمەرگە بچێت، وە زۆر جاریش باس لەوە دەکەن بەبێ ئاگاداری ئێمە جموجۆڵیان کردووە بێ ئاگاداری ئێمە دێنە ناوچەکانی ئێمە، بە ڕاستی ئەوە قابیلی قبوڵ نییە ئەمەش گرژی دروست کردووە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پەکەکە لە بەرزایەکەوە لە ئوتومبێلەکەی پێشمەرگەیان داوە،  بەپێی ئەو زانیاریانەی هەواڵگری و ئەو تیمەی کە چوون کەشفیان کردووە، دوای ئەوەش تەقەکردن بەردەوام بووە و سێ تەرمی پەکەکەش لەوێ بەجێماوە."