گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئەفسەرێکی پلە باڵا ئەو چەکە ئاشکرا دەکات کە ئۆتۆمبێلەکەی پێشمەرگەی پێکا

2021.06.07 - 09:12
App store icon Play store icon Play store icon
ئەفسەرێکی پلە باڵا ئەو چەکە ئاشکرا دەکات کە ئۆتۆمبێلەکەی پێشمەرگەی پێکا

ناس کورد-

شارەزایەکی بواری سەربازی و ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە پێیوایە، ئۆتۆمبێلەکەی پێشمەرگە لە چیای مەتینا بە فڕۆکەی "F16" یاخود فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لێیدراوە و دەڵێت، ئۆتۆمبێلەکە لە ئاسمانەوە کراوەتە ئامانج و هۆکاری سیاسیی لە پشتەوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید قادر خۆرانی، ئەفسەر لە وەزارەتی پێشمەرگە لە نوسینێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، بڵاویکردووەتەوە، " ئە‌و زریپۆشەی بەو هێزەی پێشمەرگە بووە‌ لە‌ جۆری ( باجە‌ر)ی سە‌ربازییە ( RPG )  نایبڕێ و دیوارە‌كانی زۆر پتە‌و و بە‌ھێزن."

‌ ‌

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکە لە‌ ھە‌ر چوار لاوە‌ یە‌ك فیشە‌كی بە‌رنە‌كە‌وتووە‌، ئەگەر پێكراوی موشە‌كی ( RPG ) یان ھە‌ر جۆرە‌ موشەكێكی تری زە‌مینی بوایە‌ دە‌بوایە‌ بە‌ر چوار دە‌وری بکەوتایە یان تایە‌كانی پە‌نچە‌ر بوایە‌ .

 

ئەو ئەفسەرەی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بە‌ گوێرە‌ی وتە‌ی پێشمە‌رگە‌ بریندارە‌كە ‌بێت كە‌ لە‌ نە‌خۆشخانە‌یە‌ و دەڵێت، شە‌ڕ نە‌بووە لە‌ ناكاو ساروخێك بە‌ سە‌قفی زریپۆشە‌كە‌ كە‌وت، بە‌ گوێرە‌ی وێنە‌كانیش بێت دیارە‌ كە‌ لە‌ ئاسمانە‌وە‌ موشە‌كی تە‌یارە‌ی  ( F16 )ی بە‌ركە‌وتیە‌ یان فرۆكە‌ی بێ فرۆكە‌وانی ( درۆن ) .

 

عەمید قادر خۆرانی دەڵێت، "بۆیە بە‌ بۆچونی خۆم ئە‌وە‌ كردە‌وە‌یەكی تیرۆرستییە‌‌ بە‌ فڕۆکەی ( ( F16 یان درۆن لە‌لایە‌ن ھێزێكی تیرۆریستی دژی ھێزی پێشمە‌رگە‌ی كوردستان ئە‌نجامدراوە‌ و ئامانجی سیاسیی لە ‌پشتە‌ .

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "داواكارم لە‌ خوای گە‌ورە‌ شیفای بریندارە‌كان بدا و ھە‌زار ڕە‌حمە‌ت لە‌ گیانی پاكی سە‌رجە‌م ئە‌و پێشمە‌رگا‌نە‌ی كە‌ بەھۆی ئە‌و كردە‌وە‌ چە‌پە‌ل و تیرۆرستیە‌‌ تیرۆر كران ئە‌وان شە‌ھیدی ڕاستە‌قینە و قوربانی پلانێكی چە‌پە‌لن كە‌ ئامانج لێی ھە‌لگیرساندنی شە‌ڕی كورد كوژی و وێرانكردنی ھە‌رێمی كوردستانە‌ ."