گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆی ڕووداوەکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ لەپێکدادانى دوو شەمەندەفەردا زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستدا

2021.06.07 - 08:50
App store icon Play store icon Play store icon

ناس کورد-  

بەهۆی پێکدادانی دوو شەمەندەفەرەوە لە وڵاتی پاکستان زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستدا دەیانی دیکەش برینداربوون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسی "ئەسۆشیتد پرێس" لەزاری سەرچاوە ئەمنییەکانی پاکستانەوە (دووشەممە 7ی حوزەیرانی 2021) بڵاویکردەوە، "لە باشوری وڵاتی پاکستان شەمەندەفەرێک لە ڕێڕەوی خۆی لایداوە و دواتر خۆی کێشاوە بە شەمەندەفەرێکی دیکەدا."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە زیاتر لە 30 کەس گیانیان لەدەستداوە و تیمەکانی فریاگوزاریش گەشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە بۆ ڕزگارکردنی بریندارەکان و گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە.

 

بەگوێرەی ڕادیۆی فەرمیی پاکستان، تائێستا زیاتر لە 30 برینداریش گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و ژمارەکەش بەردەوام زیاد دەکات، بەهۆی ئەوەی تیمەکانی فریاگوزاری نەگەیشتوونەتە سەرجەم کابینەکانی شەمەندەفەرەکە و هێشتا ژمارەیەک سەرنشینی تێدا ماوە.