گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

کچە کوردەکەى فەلەستین ئازاد کرا

2021.06.06 - 23:43
App store icon Play store icon Play store icon
کچە کوردەکەى فەلەستین ئازاد کرا

ناس کورد-

دواى ئەوەى لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئیسرائیلەوە دەستگیر کرا، کچە کوردە چالاکوانەکەى فەلەستین ئازاد کرا، بەپێى وتەى براکەشى تائێستاش لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕى روسیا الیوم (6ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردووەتەوە، مونا کوردى ئەو کچە کوردەى دانیشتووى "حەى شێخ جەراح"ى قودس کە لەلایەن دەسەڵاتدارانى ئیسرائیلەوە بە تۆمەتى بەشداریکردن لە کارى ئاژاوەگێڕى دەستگیر کرابوو بەپێى بەیاننامەى پۆلیسى قودس، ئازاد کراوە.

 

لاى خۆیەوە محەمەد کوردى براى مونا ئاماژەى بەوەداوە، خوشکەکەى ئازاد کراوە بەڵام تائێستاش لەژێر لێکۆڵینەوەدایە، سەبارەت بە چۆنێتى دەستگیرکردنیشى مەحمود کوردى برا گەورەى مونا باسى لەوە کردووە، ژمارەیەک ئەندامى هێزە ئەمنییەکان و هەواڵگرى هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و لە دەرگایان داوە بە بەهێزى تا بۆیان کرایەوە، خوشکەکەیان دەستگیر کرد و هەروەها بەدواى برایەکى لە خۆى گەورەتردا گەراون بەڵام لە ماڵ نەبووە.

 

مونا کوردى کچە کوردێکى چالاکوانى دانیشتووى فەلەستینە و یەکێک بوو لەو دەنگە دیارانەى بە توندى دژى چۆڵکردنى ناوچەى حى شێخ جەراح لە قودس وەستایەوە، کە دواتر بووە هۆى پێکدادانى چەکدارى نێوان سوپاى ئیسرائیل و گروپە بەرگرییەکانى فەلەستین و 11 ڕۆژ بەردەوام بوو.