گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

غالب محەمەد: داوامانکردووە نەجمەدین کەریم ڕادەستی بەغدا بکرێتەوە

2019.06.16 - 17:55
App store icon Play store icon Play store icon
غالب محەمەد: داوامانکردووە نەجمەدین کەریم ڕادەستی بەغدا بکرێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داوایانکردووە نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌رێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵییه‌وه‌ ڕاده‌ستی به‌غدا بكرێته‌وه‌. . غالب محەمەد، پەرلەمانتارى عێراق لە فراکسیۆنى گۆڕان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە: "سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌نجومه‌نی گه‌نده‌ڵیی پێکهێناوە بۆ بە‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران و ئەوانەى كه‌ گومانی گه‌نده‌ڵییان له‌سه‌ره‌، بەڵام ئه‌مڕۆ كه‌ ده‌بیستین پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ هه‌ولێر، حكومه‌تی عیراق هیچ کاردانەوەیەکى نییە، وه‌ك ئه‌وه‌ی پارێزگار له‌لایه‌ن دادگای عیراقه‌وه‌ داوا نه‌كرا بێت". . ئەو پەرلەمانتارە، داوا له‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق دەکات، ڕۆڵی ئه‌نجومه‌نی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی بخاته‌گه‌ڕ و داوا له‌ هه‌رێم بكات نه‌جمه‌دین كه‌ریم راده‌ستی دادگاكانی عیراق بكاته‌وه‌، چونكه‌ به‌وته‌ی ناوبراو، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی دەستپاکى كه‌ركوكه‌وه‌ به‌ گه‌نده‌ڵیی دارایی تۆمه‌تبار كراوه‌. . لە ئەگەرى ئەوەى ئەنجومەنەکە ئەو کارە نەکات، غالب محەمەد دەڵێت، ئەگەر نه‌توانێت رۆڵی خۆی به‌رامبه‌ر كه‌سێكی وه‌ك نه‌جمه‌دین كه‌ریم بگێڕێت، بوونی ئه‌نجومه‌نێكی له‌وجۆره‌ هیچ سودی نییە و ناتوانێت به‌رپه‌چی ئەوکەسانە بداته‌وه‌. . گه‌ڕانه‌وه‌ی پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك بۆ هه‌ولێر له‌كاتێكدایە، ناوبراو لە 21ى ئایارى ئەمساڵ لە کاتى گەشتکردنى لە فرۆکەخانەیەکی بەیروتی پایتەختی لوبنان، لەلایەن پۆلیسى ئەنتەرپولەوە بۆ ماوەیەک ڕاگیرا، لەسەر ئەو سکاڵایانەى کە دەستەى دەستپاکى لەسەرى تۆمارى کردبوون بە تێوەگلانى لە گەندەڵى. . .