گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن: دوو وەزارەتى هەرێم بەشدارن لە پڕۆسەى وردبینى ناوى کاندیدەکان

2021.06.06 - 22:56
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: دوو وەزارەتى هەرێم بەشدارن لە پڕۆسەى وردبینى ناوى کاندیدەکان

ناس کورد-

 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، 15 لایەنى پەیوەندیدار وردبینى لە دۆسیەى کاندیدەکاندا دەکەن لەگەڵ دوو وەزارەتى هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جومانە غەلاى وتەبێژى کۆمسیۆن لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ کەناڵى عێراقییەى فەرمى رایگەیاند، کۆمسیۆن دۆسیەى کاندیدەکانى رەوانەى 15 لایەنى پەیوەندیدار کردووە و چاوەڕوانى وەڵامى ئەوانە بۆ بڕیاردان لەبارەیانەوە.

 

وتیشى پێنج لەو لایەنانە سەرەکین، کە بریتین لە وەزارەتەکانى خوێندنى باڵا و پەروەردە و بەڵگەى تاوانکاریی و لێپرسینەوە و دادوەرى و نەزاهە.

 

وتەبێژى کۆمسیۆن باسى لەوەشکرد، لەناو 10 لایەنە پەیوەندیدارەکەى تردا وەزارەتەکانى بەرگرى و ناوخۆ بوونى هەیە، لەگەڵ هاوشێوەکانیان لە هەرێم (ناوخۆ و پێشمەرگە)، کە دۆسیەکانیان رەوانەکراوە بۆ وردبینیکردن تێیاندا و زانینى ئەوەى ئایا سەربەئەوانن یاخود نا.

 

بەپێی مەرجەکانى کۆمسیۆن بۆ خۆکاندیدکردن، پێویستە کاندیدەکان بەهیچ تاوانێک سزا نەدرابن و سەر بە هێزەکانى ناوخۆ یان بەرگرى نەبن، ئەندامى کۆمسیۆنى پێشوو یاخود ئێستا نەبن.

 

کۆتایی مانگى رابردوو کۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق ژمارەیەک کاندیدى لە هەڵبژاردنى داهاتوو دوورخستەوە، بەهۆى ئەوەى یاسایان پێشێل کردووە.