گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کشتوکاڵى هەرێم لەبارەى کڕینەوەى گەنم لەجوتیاران لەلایەن کۆمپانیاکانەوە رونکردنەوە دەدات

2021.06.06 - 22:29
App store icon Play store icon Play store icon
کشتوکاڵى هەرێم لەبارەى کڕینەوەى گەنم لەجوتیاران لەلایەن کۆمپانیاکانەوە رونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

 

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێم رایگەیاند، بڕیارى رێگەپێدان بە کڕینەوەى گەنمى جوتیاران لەلایەن کۆمپانیاکانەوە لەدەرەوەى سایلۆکان بە رەچاوکردنى بەرژەوەندی گشتی و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران دراوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتەکە لەرونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە کاتی فرۆشتنەوەی گەنم بەم کۆمپانیایانە جوتیار پێویستی بە کڕینەوەی پسولەی سایلۆکان نابێت کە نرخەکەی سالی پار لە نێوان (٨٠،٠٠٠—١٠٠،٠٠٠)، پارەی کرینەوەی گەنمی جوتیاران راستەوخۆ دەدرێت و دوا ناخرێت.

 

دەقى رونکردنەوەکە:

 

رونکردنەوەیەک بۆ رایی گشتی و جوتیارانی خۆشەویست

بۆ بەرچاوڕونی گشت لایەك وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێم چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران ڕووندەكاتەوە دوا بەدوای بریاری دیاریکردنی نرخ  و کرینەوەی گەنمی جوتیاران بەپێی فەرمانی ژمارە(3750) لە رێکەوتی 6/6/2021.

 

بەم شێوەیەی خوارەوە :

 

1.لە کاتی فرۆشتنەوەی گەنم بەم کۆمپانیایانە جوتیار پێویستی بە کڕینەوەی پسولەی سایلۆکان نابێت کە نرخەکەی سالی پار لە نێوان (٨٠،٠٠٠—١٠٠،٠٠٠)

 

2.پارەی کرینەوەی گەنمی جوتیاران راستەوخۆ دەدرێت و دوا ناخرێت بە پێچەوانەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کە بۆ چەندین و جاری واش هەیە بۆ ساڵ دوا دەکەوێت .

 

3.گەنم بە پێی مواسافات و ستاندەری وەزارەتی بازرگانی عێراقی وەردەگیرێت .

 

4.لێبرین لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ٪٣ یە لە گەنمی وەرگیراوی جوتیاران بەلام لە هەرێمی کوردستان  تەنھا لە  ٪٢ ە بۆ پەرەپێدان وپالپشتی بنەتۆی جوتیاران.

 

5.وەزیری کشتوکاڵی عێراق پرۆژەکەی زۆر بەلاوە گرنگ بوە و گەرەکیەتی ئەم پرۆژە لە ناوچەکانی تری عێراق بکرێت و وە داوای لە کۆمپانیاکان کردووە کە گەنمی جوتیاران وەربگرن بە میکانیزمێکی تایبەت.

 

6.ئەم نرخە لە بەرژەوەندی بەکاربەرو جوتیارە چونکە ئەم پرۆژەیە ئاردی سفر وساوار و بروش .... بەرھەم دێنێت و دەبێتە ھۆی کەم بونەوەی ھاوردە زیاتر پشت بەستن بە بەرھەمی ناوخۆ رکابەری بەرھەمی دەورو بەر دەکرێت....

 

7.لە بۆرسەی جیھانی نرخی گەنم لە نێوان ٣٠٠$ — ٣٠٥$ باشترین کوالیتی لە رێژەی پرۆتین وگلۆتین کە زۆر باشترە لە کوالیتی گەنمی ناوخۆ وە نرخی گەنمی ناوخۆ بە ٣٣٠$ لەکاتی وەرگرتەنەوەی گەنم لەلایەن کۆمپانیاکان .

 

٨.پێویستە گەنمی ناوخۆ بگاتە ئاستێک بتوانێ رکابەری گەنمی ھاوردە بکات لەرووی نرخەوە.

 

  1. جوتیار دەتوانێت ئەو قەرزانەی لەسەریەتی زووتر بیداتەوە لە بنەتۆ و قڕکەر و پەین بەجۆرێک وەکو لەبەر ئەوەی ساڵی پار بە هۆی ئالوگۆری لە نرخی دۆلار و دینار جوتیاران زەرەرمەندی یەکەم بوون.

 

  1. لە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدرالی عێراق رێژەی وەرگرتن لە نێوان ١٠٪ بۆ ١٢٪ تێپەرناکات لە کاتێکدا ئەو کۆمپانیایانە ھەموو گەنمی بەرھەم ھاتوو لە جوتیاران وەردەگرنەوە.

 

  1. رێژەی قازانجی کۆمپانیا لە ١٠٪ تێناپەرێت دوای بەرھەم ھێنانی ھەموو بەرھەمەکان لەبەر بەرژەوەندی گشتی دانیشتوان و جوتیاران بۆ ئەوەی بە ھیچ شێوەیەک خەلک زەرەرمەند نەبێت.

 

  1. جوتیار پێویستی بە چاوەروانی زۆر نیە و لە چەند شوێنێک دەتوانێت گەنم تسلیم بکات.واتە پێویستی بە سڕە گرتن نیە بەم شێوەیە کرێی کەمتر دێتە سەر بارهەلگرەکان.

 

13.کێشی زیادە لە بارهەڵگر رەت ناکرێتەوە واتە چەندی هەلگرتبێ دەتوانێ تەسلیمی سایلۆی بکات .

 

14.بۆ ئەم بریارە رەچاوی بەرژەوەندی گشتی و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران کراوە کە بەرهەمەکانیان لەلایەن شەش ملیۆن کەسی لە دانیشتوانی هەرێمی کوردستان بەکاردێت .

راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو