گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریى

تا کۆتایى ئەم هەفتە ژمارەیەک هەسارۆچکە بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕن

2021.06.06 - 20:58
App store icon Play store icon Play store icon
تا کۆتایى ئەم هەفتە ژمارەیەک هەسارۆچکە بە تەنیشت زەویدا تێدەپەڕن

ناس کورد- 

ئاژانسى بۆشایى ئاسمانى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ناسراو بە (ناسا) ئاشکرای کرد، تا کۆتایى ئەم هەفتەیە 6 هەسارۆچکە بە تەنیشتى هەسارەى زەویدا تێدەپەڕن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاژانسى ناسا (6ى حوزەیرانى 2021) بڵاویکردەوە، تا کۆتایى ئەم هەفتەیە لانیکەم 6 هەسارۆچکە بە تەنیشت هەسارەى زەویدا تێدەپەڕن و گەورەترینیان ناوى KTI 2021ە و بەرزییەکەى 82 مەترە و ئەمەیان بە تەیشت زەویدا ڕۆشتووە، لە منارەى بەناوبانگى واشنتۆن گەورەترە و درێژییەکەى 319 مەتر دەبێت، هەسارۆچکەیەکى مەترسیدارە و ئەگەرى هەبوو مەترسى لەسەر زەوى دروست بکات.

 

ناسا ئاماژەى بەوەشداوە، هەرچى هەسارەى دووەمە ناوى LC1 2021ەو درێژییەکەى 18 مەترە و بە هێندەى خانوویەکى مامناوەند دەبێت، ئەو هەسارۆچکەش 5ى ئەم مانگە بە تەنیشت زەویدا ڕۆشتووە، هەسارەى سێیەمیش ناوى KF2 2021ى هەیە و 88 مەتر درێژە، بە هێندەى بورجێکى مامناوەند دەبێت و بەهەمان شێوە ڕۆژى 5ى ئەم مانگە بە تەنیشت زەویدا تێپەڕیوە.

 

ئاژانسەکە ڕونیشیکردووەتەوە، هەسارەى چوارەم ناوى LK 2021ە و درێژیى 14 مەترە و بەهێندەى خانوویەکى مامناوەند دەبێت، پێشبینى دەکرێت ڕۆژى یەکشەممە 6ى ئەم مانگە بەتەنیشت زەویدا تێپەڕێت، هەروەها هەسارەى پێنجەم  ناوى KZ2 2021ە و درێژى 30 مەترە و بەهێندەى فڕۆکەیەکى بازرگانى دەبێت، پێشبینى دەکرێت ڕۆژى 11ى ئەم مانگە بەتەیشت زەویدا بڕوات، کۆتا هەسارەش ناوى JM6 2021ە و درێژى 37 مەترە و بەهێندەى فڕۆکەیەکى گواستنەوەى مەدەنى دەبێت و پێشبینى دەکرێت رۆژى 12ى ئەم مانگە بە تەنیشت زەویدا بڕوات.

 

ناسا نزيكترين هەسارۆچکەشى لە زەوییەوە دیارى کرد و هاتووە، هەسارۆچکەى KT1 2102 نزیکترین دەبێت لە زەوى و 384 هەزار کیلۆمەتر لە زەوییەوە نزیک تێدەپەڕێت و ئەوەش مەودایەکى زۆرە.