گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

راوێژکارى سەربازى سەرۆکى هەرێم: پەکەکە نەکشێتەوە بەزۆر دەریدەکەین

2021.06.06 - 20:35
App store icon Play store icon Play store icon
راوێژکارى سەربازى سەرۆکى هەرێم: پەکەکە نەکشێتەوە بەزۆر دەریدەکەین

ناس کورد-

 

راوێژکارى سەربازى سەرۆکى هەرێم رایگەیاند، پێویستە پەکەکە لە خاکی هەرێمی کوردستان بکشێتەوە ئەگەرنا پێویستە بەزۆر دەر بکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاى زمانحاڵى پارتى ئەمڕۆ یەکشەممە لەزارى بابەکر زێباری راوێژکارى سەربازى سەرۆکى هەرێمەوە گواستییەوە، "پەکەکە بەئاشکرا شەڕ بە هەرێمی کوردستان دەفرۆشێت و بەشێکی خاکی هەرێمی کوردستانی داگیر کردووە".

 

وتیشى "سەیر لەوەدایە کاتێک هێزەکانی تورکیا دەچنە ئەو ناوچانە چەکدارانی پەکەکە بێدەنگن، کەچی بەرانبەر بە پێشمەرگە شەڕ دەکەن."

 

بابەکر زێباری جەختیکردەوە، ناتوانن چیی تر بێدەنگ بن بەرانبەر کردەوەکانی پەکەکە.

 

بەرەبەیانى شەممە 5ى حوزەیرانى 2021 پێنج پێشمەرگەى زێڕەڤانى لەچیاى مەتینا کوژران و وەزارەتى پێشمەرگە پەکەکەى بە هێرشەکە تۆمەتبارکرد.  

  

لە بەرامبەردا فەرماندەیی مەیدانی خابوری هەرێمی مەتینای هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو هێزەی پێشمەرگە هێرشیان کردووەتەسەریان و لە ڕێگەدا بەهۆی تەقینەوەیەک کە هۆکارەکەی نازانرێت ئەو ڕووداوە ڕوویداوە.