گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى و بافڵ تاڵەبانى میکانیزمى  ناردنی پشکى ھەرێم تاوتوێدەکەن

2021.06.06 - 20:20
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى و بافڵ تاڵەبانى میکانیزمى  ناردنی پشکى ھەرێم تاوتوێدەکەن

ناس کورد-

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و  بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی لە بەغدا کۆبوونەوە و جەختیان کردەوە لەسەر  دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نوسینگەى راگەیاندنى بافڵ تاڵەبانى ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدت جەخت لە پابەندبوون بەبنەما دەستوورییەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان و دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ ناردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم بە پابەندبوون بە یاسای بودجە و دابینکردنی مووچەی ھەرێم.

 

بافڵ تاڵەبانی داوای لە سەرۆک وەزیران کرد شایستە داراییەکانی ھەرێم، قوتی خەڵک و فەرمانبەرانی ھەرێم نەبەسترێتەوە بە کێشە سیاسییەکان و رێککەوتنی ھەرێم و عێراق بکرێتە مەرجەع بۆ یەکلاکردنەوەی ھەموو کێشەکان.

 

هەروەها جەختی لە کۆدەنگی هێز و لایەنەکان کردەوە لەپێناو دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە و خۆشگوزەران بۆ خەڵکی کوردستان و عێراق "كە ماندووی قەیرانە یەک لەدوای یەکەکانن".