گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بارزانى: ئەوانەى بەرپرسن لە شەهیدکردنى پێشمەرگەکان بە سزای خۆیان دەگەن

2021.06.06 - 18:33
App store icon Play store icon Play store icon
بارزانى: ئەوانەى بەرپرسن لە شەهیدکردنى پێشمەرگەکان بە سزای خۆیان دەگەن

ناس کورد-

 

مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى رایگەیاند، ئەوانەى بەرپرسن لە شەهیدکردنى پێشمەرگەکانى چیاى مەتینا بە سزای خۆیان دەگەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بارزانى ئەمڕۆ یەکشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، ئەو پێشمەرگانە لە ئەرکی ئاسایی خۆیان لە ئەنجامی ھێرشی چەکدارانی پەکەکە شەھیدبوون.

 

وتیشى "پرسەی ئەو شەھیدانە پرسەی منە و ئینجا ھی ئێوەیە، ئەوانەی تاوانی شەھیدکردنی پێشمەرگەکانیان ئەنجامداوە بە سزای خۆیان دەگەن".

 

بەرەبەیانى شەممە 5ى حوزەیرانى 2021 پێنج پێشمەرگەى زێڕەڤانى لەچیاى مەتینا کوژران و وەزارەتى پێشمەرگە پەکەکەى بە هێرشەکە تۆمەتبارکرد.

 

لە بەرامبەردا فەرماندەیی مەیدانی خابوری هەرێمی مەتینای هەپەگە لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، ئەو هێزەی پێشمەرگە هێرشیان کردووەتەسەریان و لە ڕێگەدا بەهۆی تەقینەوەیەک کە هۆکارەکەی نازانرێت ئەو ڕووداوە ڕوویداوە.